ئاشی ئاو (ئاسیاو)
ئاش ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێ. ئامێری ئاش بەرهەمی بیری مرۆڤی کوردە، مێژووی درووستبوونی لە کوردستان، بۆ قۆناغی پێگەیشتنی شۆڕشی کشتوکاڵی دەگەڕێتەوە، لەم قۆناغەدا مرۆڤ دانەوێڵەی دەکات بە ئارد، بۆ خواردن ئاسانترە، ئەمەش ئاماژەیە بە بازدانی جۆری ئامادەکردنی خۆراک، لەو قۆناغە مێژووییەدا. وەستایانی درووستکەری ئاشی ئاوگەر، لە وڵاتی کوردەواردا، لە جێگەیەکدا ئاش ئەنێنەوە کە ئاو هەبێت، بۆ ئەوەی بەرداشی ئاشی پێبگەڕێ، زووربەی ئاشەکان هەر دوو بەرداشەکە بەشێوەی ئاسۆیی دادەنرێت، لە هەندێک ئاشدا بەرداشی سەرەوە بە شیوەی ستوونی دادەنرێ. بەشەکانی ئاش پێکداێ لە: (تەنوورەی، دەم دۆڵ، زەمورەک، تۆپی ئاش، پەڕەکە، بەرداش، مووروە سەنگ، بستە، تەوەرە، نێ، پێبەرداش، دۆڵیانی ئاش، کەوچکە ئاش و چەقەنە) .
یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ئاش، بەرداشە، پێکدێ لە دوو بەردی بازنەیی تەختی گەورە، لە جۆرە بەردێک درووستدەکرێ، پێی دەڵێن: (بەردی چیایی) کێشی بەرداش لەنێوان 60 بۆ 80 کیلۆدایە، تیرەکەی یەک مەتر زیاتر، سەخت و قایمە و لێی وردنابێ، بەرداشی ژێرەوە جێگیرە و ئەوەی سەرەوە هەڵدەسووڕێ، لە ئەنجامی ئەو هەڵسووڕانەدا، دانەوێڵە دەکات بە ئارد. بەشێکی تری جۆگەی ئاوە کە لە ڕێگەی (تەنوورە) وە کە وەک لولەکێک وایە، ئاوەکە دەکرێتە سەر ئاشەکە و دەیدا لە تۆپی ئاش و پەڕەکەکانی دەسووڕێنیتەوە، بەوەش بەرداشەکەی سە%
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,131 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!