ناونیشانی پەرتووک: بەرهەمهێنانی ڕووخێنەری بیروباوەڕ (ویست)
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: پیرەمێرد
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
کوورتەى ئەم بابەتە، پێناسەى ئایین و سیاسەت و فەلسەفە لەخۆدەگرێ، سەربارى کاریگەرى ئەرێنى ڕەخنە و نەرێنى موقەددەسکردن. ئەمە باس لە هەوڵى مرۆڤەکان بۆ گۆڕانکارییەکان دەکات. گەر دەسەڵات داکۆکى بەرژەوەندى خۆى و بیرۆکەى موقەددەسەکان و هێشتنەوەى بارودۆخى باوى کۆمەڵگە بکات، ئەوا ڕەخنەگرتن لە ستەم و دەسەڵاتى کۆنەپارێز و باوەڕى کۆن، گەورەترین شۆڕشە و هاندەرى گۆڕان و ڕووخانى ڕژێمەکانە. هەر بۆیە ئیرادە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانى ڕووخێنەرى بیروباوەڕەسواوەکان، بۆ ئەوەى بتوانرێ لەسەر داروپەردووى باوەڕە کۆنەکانى کۆمەڵگەى تەقلیدى، کۆمەڵگەى پێشکەوتووى زیندوو بوونیادبنرێتەوە.