سپی سپی پەریخان، دایمە دەچتە دیوەخان
سپی سپی پەریخان واتە: دانەوێڵەی برنج کە لە سپێتی، جوانی و ناسکیدا بە پەری چووێنراوە، دایمە دەچتە دیوەخان واتە: هەموو کاتێک لە چیشتخانە سازدەکرێت و بۆ خواردن دەبرێتە دیوەخان و وەک خواردنێکی بەهادار، پێشکەشی میوان دەکرێت. وەڵام برنج. [1]