جۆری وشە: ناو
واتا: قامک؛ تلی؛ ئەنگوست؛ کلک
قامک:
1-ئەنگوست؛ تبل؛ تلی
2-گەی تبل
3-چەند داری بەپەنجەرە دە چەرخی گاریدا
پەنجە:
1-دەست بە ئەنگوستەوە
2-چڕنووکی جانەوەران
3-قامک؛ تلی
4-جۆرێک نەخشی تەونی بەڕە (هەنبانە بۆرینە)
کلک:
1-شتێکی باریکە وا بە عاستی سمتەجۆڵەی هێندێ گیاندارەوە
2- قەڵەم
3-پەنجە (فەرهەنگی خاڵ) [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!