جۆری وشە: ناو
واتا: گۆچان ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕێ ڕۆشتنی کەسی بەتەمەن بەکاردێ یان شوانەکان بۆ کاری شوانی لە شاخ و کێو بەکاری دێنن، لە کوردەواردا گۆچان لە داری تەڕ درووست دەکرێت، وەستایان و کارسازان بەگەرم کردن دارەکە تەواو ڕێک دەکەن پاشان سەرێکی دەچەمێننەوە، بەسەرە چەماوەکەی دەوترێ (کامەی گۆچان) وەکوو دەسک بە دەستەوە دەگیرێت.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #وەچەت چێڵ وە چەوەندە لاشەی ئێسقان سەری پێچ پێچە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا: پشتم چەوت بوو چەماوە هەر وەکوو کامەی گۆچان ئای چەندم خۆش ئەوێ لیرە بێ یاخود لەوێ
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 709 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!