بە نەزاکەت نییە گوڵ وەک بەدەنت
غونچە دڵتەنگە لە حەسرەت دەهەنت
سینە پڕ چاکە لە تیری غەمزەت
دڵ گرفتارە لە چاهی زەقەنت
باغەبان ئەمڕۆ لە باغا قەدی یار
پەستی کرد قامەتی سەروی چەمەنت
کاشیفی کوفرە لە ڕوو کافری دین
تاری گێسوویی خەمی پڕ شکەنت
ئەی گوڵاو جێگەیی تۆ شیشە نییە
عاریزی دڵبەرە ئەسڵی وەتەنت
سوجدە بۆ تاقی برۆی یار بەرە تۆ
وەسەنی بی مەپەرەستە وەسەنت
دادی شیرین مەدە سالم بە قەڵەم
نییە قەندی قەڵەمێ وەک سوخەنت [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#