قازیلەی یەک چاو.
قازیلە: ناوێکی بچووککراوەیە بۆ قاز واتە: قازی بچووک، قاز دەنووکی کەمێک درێژ و باریکە، بچووکی و درێژیی سووژن چووێنراوە بە دەنووکی قاز، (سووژن: ئامێرێکی دەستییە بۆ درووینی دەمی ڕەشکە و شەڵتە بەکاردێ) قازیلەی یەک چاو مەبەستی لە سووژنە کە یەک کونی تێدایە، پەتی تێهەڵدەکیشرێت بۆ دوورینەوە. وەڵام (سووژن) .[1]