پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
کات وەک پرسیارێکی شەڕانگێز لە ئەزموونی مندا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کاروان عومەر کاکەسوور

کاروان عومەر کاکەسوور
#کاروان عومەر کاکەسوور#

جاری یەکەم نییە باسی ئەزموونی خۆم لە بواری ئەدەبی گێڕانەوەدا دەکەم، بەڵکوو پێشتر هەم لە گفتوگۆکانم و هەم لە پێشەکیی کتێبی (ڕاگەردان)دا کەموزۆر لەو بارەیەوە دواوم، بەڵام ئەوەی لێرەدا دەمەوێت زیاتر جەختی لەسەر بکەمەوە، ڕەگەزی (کات)ە. لە خۆم ڕادەبینم بڵێم پرسیاری (کات چییە؟) هاوتەمەنمە، یان لانی کەم دەکرێت بڵێم کاتێ زمانم گرت، ئەو پرسیارە سەختەی تێدا بوو، بۆیە لێم جودا نابێتەوە و بەردەوام لەگەڵمدایە.

هەر زوو ئەو باوەڕەم لا دروست بوو، کە (کات)ی ڕاستەقینە، ئەوەیە، تێدەپەڕێت، بێ ئەوەی هەستی پێ بکەم. بە مانایەکی تر تا تێنەپەڕێت، نازانم هەبووە و پێمدا ڕۆیشتووە، یان من بەودا ڕۆیشتووم. ئینجا دەبێت هەوڵی گەڕاندنەوەی بدەم. بۆچی دەمەوێت بیگەڕێنمەوە؟ بۆ کوێی بگەڕێنمەوە؟ ئایا مەبەستمە وەک خۆیی بگەڕێنمەوە، یان دەستکاری بکەم؟ (کات) دەستکاری دەکرێت؟ ئەرێ (کات) ئەو نرخەی هەیە، تا من ئاخ بۆ لەدەستچوونی هەڵبکێشم، یان تەنیا مەراقە؟ مەراقی ئەوەی چۆن هەموو گەردوون بە جارێ بۆ (ڕابردوو) دەبات و من بە تەنیا لە (ئێستا)دا جێ دەهێڵێت؟ کێ دەڵێت بۆ (ئاییندە)ی نەبردوون؟ هەر کامیان بێت، شتێک لەوە ناگۆڕێت، کە تەنیام. بیری هەموو ئەوانە دەکەم، لە ناکاو لێم دوور دەکەونەوە، هەم گیانلەبەر و هەم بێگیان. کەسانێک لە دەوروبەرم هەن، هیچ سەرنجم ڕاناکێشن، بگرە ڕقم لە چارەی هەندێکیانە و پێم خۆش نییە بیانبینم، بەڵام هەر کاتێ دوور دەکەونەوە، سوێم بۆیان دەبێتەوە. دەمەوێت بیانبینمەوە. بە دوایاندا دەگەڕێم. چەند جارێ گوم بووم و دۆزراومەتەوە. دەگەمە ئەو باوەڕەی مادام (کات) بەم شێوەیە لە جووڵەدایە، نە گومبوون هەیە و نە دۆزینەوەیش، بەڵکوو پرسیار و حەپەسان شوێنی هەموو شتێ دەگرنەوە. بەم پرسیار و حەپەسانەوە تەمەنم بە ڕێ دەکەم. بەم پرسیار و حەپەسانەوە دەگەمە دنیای نووسین، کە هێندەی دی پرسیارەکەم قورستر و حەپەسانەکەم گەورەتر دەبێت.

لە سەرەتای هەشتاکاندا، کاتێ دەمەوێت لە ئەدەبی گێڕانەوە بگەم، پەنا بۆ ئەو کتێبانە دەبەم، کە لەو بارەیەوە نووسراون. ئەودەم هەست دەکەم (کات) ڕەگەزێکی گرنگی ئەو بوارەیە. جێگەی داخە خاڵی هاوبەشی هەموو ئەو نووسراوانە، ئەوەیە، تەنیا پێت دەڵێن (کات) گرنگە، بێ ئەوەی لەو چەمکە قووڵ ببنەوە. دیارە مەبەستم لەوانەن، من لەو سەردەمەدا هەم دەستم دەکەون و هەم توانای خوێندنەوەیانم هەیە. لەگەڵ ئەوەیشدا پێم وایە هەندێکیان، چ ئەوانەی بە کوردی نووسراون و چ ئەوانەی بە عەرەبییش، بۆ ئەو سەرەتایەم گرنگن. بۆ نموونە لە نیوەی دووەمی حەفتاکاندا (حسێن عارف) کتێبی (شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانی نوێدا)ی (ڕۆبێرت هەمفری) بە خوێنەر دەناسێنێت و تەکنیکە گرنگەکانی گێڕانەوە شی دەکاتەوە، کە بەشێکی زۆری ڕۆماننووسانی ئەمڕۆ ناتوانن چوار دێڕ لەبارەی هیچ ڕەگەزێکی ڕۆمانەوە بنووسن. هەر لەو سەردەمەدا (ڕەووف بێگەرد) خۆی لە کتێبی (دەنگێکی تاک)ی (فرانک ئۆکۆنۆر) دەدات و ناوەرۆکەکەی دەخاتە بەر دەستی خوێنەر. من خۆم دواتر ئەو دوو کتێبە لە پاڵ کۆمەڵێکی تردا، کە کراونەتە عەرەبی، پەیدا دەکەم و دەیانخوێنمەوە. ئەوانە بە شێوەیەک لە شێوەکان باس لە ڕەگەزی (کات) دەکەن. لە کتێبی (منداڵێک بە دزییەوە کتێب دەخوێنێتەوە)دا هەوڵم داوە بە درێژی وەڵامی پرسیارێکی (دانا فایەق) بدەمەوە، کە لەو بارەیەوە کردوویەتی، بۆیە نامەوێت دیسان باسی ئەو سەرچاوانە بکەم، بەڵام هێندە دەڵێم ئەوانە دەروازەیەکی گەورەیان بۆ بەسەر دنیای فەلسەفەدا کردمەوە، تا لەوێدا قووڵتر بە دوای پرسیاری (کات چییە؟)دا بگەڕێم. لە گفتوگۆکانمدا گوتوومە ئەدەبی گێڕانەوە وای لێ کردووم فەلسەفە، سایکۆلۆجیا، سۆسیۆلۆجیا، زمانناسی، ئابووریناسی و هیی دیکە بخوێنمەوە، کە ئەوانە پاڵپشتی گەورەی نووسینن. پرسیاری (کات چییە؟) تەنانەت پاڵی پێوە نام بۆ فیزیا بگەڕێمەوە، ئەو زانستەی لە ڕۆژگاری خوێندندا چارەیم نەدەویست. دەمەوێت بڵێم کاتێ بمەوێت باس لەو گەشتە فکرییە بکەم، کە ئەو پرسیارە پێی کردووم و تا ئەم ساتەیش درێژەی هەیە، ناکرێت بۆچوونی ئەو ڕەخنەدۆز و فیلۆسۆفانە بە لاوە بنێم، کە لەو گەشتەمدا پێیان گەیشتووم. ڕاستییەکەیشی لای من ئەزموون بە پلەی یەکەم خوێندنەوەیە، نەوەک نووسین، بۆیە زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە چیم خوێندووەتەوە، نەوەک چیم نووسیوە.

لە ئاستی میللیدا (کات) بریتییە لەو جووڵە ڕێکەی بۆ پێشەوە ئاڕاستەی گرتووە. لە ڕابردووە دەستی پێ کردووە، بەم ئێستایە گەیشتووە و بەرەو ئاییندە دەچێت، بەڵام لە ئاستی فەلسەفیدا بە یەکێک لە چەمکە ئاڵۆزەکانی بوون دادەنرێت و فیلۆسۆفان هەر لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەوەی پێوەستە بە کۆمەڵێک چەمکی دیکەی وەک مەرگ، ژیان، بوون، عەدەم (نیهل: Nothingness)، بەردەوامی، ئامادە، نائامادە، یادەوەری و هیی دیکەیشەوە. من تا ئەمڕۆیش سەبارەت بە (کات) تێگەیشتنێکی ڕوونم نییە، بەڵام هەوڵەکەم بەردەوامە و دەزانم هەموو ئەوانەی خۆیان لەو چەمکە داوە، تووشی هەمان ئازار هاتوون. فەلسەفە، فیزیا و کۆسمۆلۆجی ویستوویانە بە ڕێگەی خۆیان لێی بکۆڵنەوە، کە ئەدەب سوودی لێ وەرگرتوون، بێ ئەوەی بە ئەنجامەکانیان ڕازی ببێت، بەوەی ئەدەب لۆژیکی سەربەخۆی هەیە، کە ئەو لۆژیکە هیی ناوەوەیەتی. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ وشەی کرۆنۆس (Chronos) دەزانین، کە لە سەردەمی (هۆمیرۆس)ەوە بە (کات) گوتراوە، مانای وایە ئەو چەمکە هێزێکی گەورەی هەیە و فیلۆسۆفانی بە خۆیەوە خەریک کردووە. (کرۆنۆس) یەکێکە لە خواوەندەکانیش، کە ترسی هەیە منداڵەکانی دەست بەسەر مەملەکەتیدا بگرن، بۆیە بەردەوام دەیانخوات. خۆی دەیانهێنێتە بوون و هەر خۆیشی لە ناویان دەبات. ئەو کاریگەرییەی (کات) ڕۆژانە لە ژیانماندا دەبینین، کە بووەتە بەشێکی ئەزموونمان.

لە فەلسەفەی گریکدا لانی کەم دوو بۆچوونی دژبەیەک لەبارەی (کات)ەوە سەر هەڵدەدەن، کە یەکەمیان (پلاتۆن) نوێنەرایەتیی دەکات و پێی وایە (کات) هاوکاتی گەردوون هاتووەتە بوون، بۆیە هەردووکیشیان پێکەوە لە ناو دەچن، لە کاتێکدا (ئەریستۆ) نوێنەری بۆچوونی دووەمە و (کات) دەخاتە پێش گێتییەوە، بگرە پێی وایە گێتی خۆی لە (کات) دروست بووە و لەناوچوونیشی نییە، مادام بە جووڵەوە بەندە.

فیزیا پێمان دەڵێت (کات) بە شوێنەوە پێوەستە. زەوی بە دەوری خۆی و خۆردا دەخولێتەوە، تا شەو، ڕۆژ، مانگ، وەرز، ساڵ و ئەوانەی تر پەیدا ببن. بەپێی تیۆریی ڕێژەییش (کات) ڕەهەندی چوارەمی شوێنە، کە سێ ڕەگەزەکەی تر درێژی، پانی و بەرزین، بەڵام فەلسەفە ئاڕاستەی تری هەن و دەیەوێت بە دوای مانای تری ئەو چەمکەدا بگەڕێت. فیزیا بایەخ بە (کاتی سروشتی)، یان (کاتی بابەتی) دەدات. ئەو (کات)ەیە، سەرجەم گەردوون بە تێکڕای ئەوانەی تێیدان، پێیدا تێدەپەڕن، کە (نیوتن) بە سەعات، ڕۆژ و ساڵ ناوی دەبات و پێوەندی بە خەیاڵەوە نییە. کاروباری ڕۆژانەمان بەپێی ئەو شێوازەی (کات) ڕێک دەخەین، بەڵام (کات)ی ناوەوەمان شتێکی دیکەی جیاوازە، کە بە ئەزموون، بیرکردنەوە، سۆز و شتەکانی ترمانەوە پێوەستە. (کاتی سروشتی) یەک ڕێتمی هەیە و هەمیشە مل دەنێت، گەڕانەوەی نییە و لادان ناناسێت. ئەوەی لای فیلۆسۆف و سایکۆلۆجیستان بابەتی لێکۆڵینەوەیە، (کاتی سایکۆلۆجی)یە، کە هەر ئەوەیشە هاتووەتە ناو دنیای ئەدەب و هونەرەوە، بەڵام لە ئەدەبی کوردیدا هێشتا بوونێکی کاڵی هەیە. بە پێچەوانەوە (کاتی سروشتی) دەستی بەسەر ئەدەبی گێڕانەوەماندا گرتووە.

پرسیاری (کات چییە؟)م زۆر بە ڕوونی لای (ئۆگستین)، دروستتر لە (ددانپێدانەکان: Confessions)یدا کەوتەوە بەر چاو. ئەو پرسیارە دەورووژێنێت و پرۆبلەماتیکی وەڵامەکەیشی لە هیی پرسیارەکەی گەورەترە، کاتێ دەڵێت: (ئەگەر لێم نەپرسن، دەیزانم، بەڵام کاتێ لێم بپرسن، ناتوانم ڕوونی بکەمەوە). دەمودەستیش دەنووسێت: (بە دڵنیایییەوە دەڵێم ئەگەر هیچ شتێک تێنەپەڕێت، کاتی ڕابردوو نایەتە کایەوە. ئەگەر هیچ شتێکیش نەیەت، کاتی ئاییندە دەرناکەوێت. ئەگەر هەنووکەیش شت نەبێت، کاتی ئێستا پێک نایەت. ئەو دوو کاتە، ڕابردوو و ئاییندە، لە چ دۆخێکدان، لە کاتێکدا هەنووکە (ڕابردوو) نییە و ئاییندە هێشتا نەهاتووە؟ خۆ ئەگەر (ئێستا) هەمیشە ئامادە بێت و بە ڕابردوودا تێنەپەڕێت، ئەودەم بە ڕاستی نابێتە کات، بەڵکوو بە نەمری دەمێنێتەوە).

پێی وایە عەقڵ ئەو سێ دۆخە ڕێک دەخات، کە لەم ڕووەوە سێ ئەرکی هەن: یادەوەری (Memory)، ئاگاداری (Attention) و پەینی، یان تەوەقوع (Anticipation). یەکەمیان ڕابردوو، دووەمیان ئێستا و سێیەمیان ئاییندەیە. ئاییندە چاوەڕێ دەکرێت بە (ئێستا)دا بڕوات، کە بەئاگاهاتنەوەی ڕابردووە، کاتێ بیر دەکەوێتەوە. بە مانایەکی دیکە، هەرسێکیان ئامادەن، (ئامادەییی ڕابردوو)، کە بە بیرمان دێتەوە، (ئامادەییی ئێستا)، کە سەرنجی دەدەین و (ئامادەییی ئاییندە)، کە چاوەڕێین و پێشبینیی دەکەین. پێی وایە لێرەدا دوو شت بە زەقی دیارن، کە یەکەمیان (هۆشیاری) و دووەمیان گۆڕانی ئەو هۆشیارییەیە، کە پێی دەگوترێت (کات). هەر لێرەدا زیاتر پێ لەسەر یادەوەری دادەگرێت، کە پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی لەوەدا کورت دەبووە، گوایە یادەوەری تەنیا شتی کاتی و تێپەڕ لە خۆی دەگرێت، ئەو گوتی ئەوانەیش دەگرێتەوە، درێژە بە بوونیان دەدەن، بەو مانایەی ئەگەرچی بابەتی بەبیرهاتنەوە هیی ڕابردووە، بەڵام ئەرکی یادەوەرییە (ڕابردوو) بکاتە (ئێستا). واتە لە نائامادەوە بۆ ئامادەی بگۆڕێت، کە بەم شێوەیە ڕۆڵی گەورە لە هەست و نەستی مرۆڤدا دەبینێت. لەبەر ئەوەیشە (کات) بە دەروونەوە پێوەست دەکات و پێی وایە هەر لەوێیشەوە بەردەوامی وەردەگرێت. نموونەیەک دەهێنێتەوە: ئەو ژنەی درهەمێکی گوم کردووە و بە چرایەکەوە بۆی دەگەڕێت، ئەگەر بە بیری نەیەتەوە، نایدۆزێتەوە. ئەگەر دۆزییەوە و بیری نەکەوتەوە، نایناسێتەوە. واتە کاتێ شتەکان ون دەکەین، وێنەیان لە خەیاڵماندا هەر دەمێنێت، بۆیە هێشتا لێیان دەگەڕێین. کاتێ دەیاندۆزینەوە، بە هۆی ئەو وێنانەوە دەیانناسینەوە. ئەو تێگەیشتنەی (ئۆگستین) لە ئەدەبدا بایەخی گەورەی هەیە. ئەگەر کاتی حیکایەت (ڕابردوو)ە، ئەوە کاتی گێڕانەوە (ئێستا)یە و ڕووی لە ئاییندەیە. لە قۆناغی یەکەمی زانکۆمدا ئەو کتێبەم دەست کەوت. دوای دەوام لەگەڵ هاوڕێانمدا یەکسەر دەچوومە ئەو شوێنەی کتێبی کۆنیان لێ دەفرۆشت. ئەوەی لەم کتێبەدا بە پلەی یەکەم سەرنجی ڕاکێشام و هەر بایەخیشم بەو دا، بەشی (یادەوەری) بوو. دەتوانم بڵێم ماوەیەک خەریکی خوێندنەوەی بووم. هەر لەو سەردەمەیشدا چیرۆکی (مردن لەسەر شێوازی شیعر) دەنووسم، کە یەکێکە لە چیرۆکەکانی (سەدەی یەکەمی خەیاڵ) و یەکەمجارە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ چەمکی (کات)دا بکەم.


کاروان کاکەسوور ڕۆماننووسی کورد
لە چیرۆک و ڕۆمانی تەقلیدیدا (کات)ی دەرەوە بایەخی سەرەکی هەیە، بگرە تەنیا ئەو بایەخی هەیە و کارەکتەر هەڵدەسووڕێنێت، تا دەگاتە ئەوەی دەست بەسەر هەموو شتێکدا دەگرێت، بەڵام لە هیی نوێدا، واتە لەو تێکستانەی دەیانەوێت سێنترالیزم تێک بشکێنن، (کات)ی ناوەوە گرنگی پێ دەدرێت، بەوەی ئاڕاستەی جۆراوجۆر لە خۆی دەگرێت. (کات) لە ڕۆمانی باودا زنجیرەیییە و پشت بە هۆکار (Causation) دەبەستێت، کە ڕووداوەکان بەپێی مێژوو دوای یەکتر دەکەون، بەڵام لە ڕۆمانی نوێدا ئەوانە تێک دەشکێنرێن، چونکە (کات) کۆمەڵێک ئاڕاستەی جیاوازی هەن. (مێشال بۆتۆر) لە کتێبی (توێژینەوە لە ڕۆمانی نوێدا)دا دەڵێت گرێچنی (پلۆت) لە ڕۆمانی نوێدا لەسەر پرینسیپی هۆکار دانەمەزراوە و هێڵی سروشتیی (کات) بەسەر کۆمەڵێک (کات)ی تردا کراوەیە، بەوەی نووسەر ئازادە و کۆیلە نییە، تا بەو شێوە بنووسێت، کە باوە. ئەو کتێبەیشم هەر لەو سەردەمەدا خوێندەوە و کۆمەکی باشی کردم. ئەمڕۆ بەشێکی زۆری ڕۆماننووسە دیارەکانمان بەو شێوازە باوە دەنووسن و ڕەچاوی یاسای زنجیرەیی دەکەن، چونکە جەماوەر ئاسان لێیان تێ دەگات. هۆکاری درێژیی هەندێک لەو ڕۆمانانەی، کە بۆ نموونە حەوت سەد هەشت سەد لاپەڕەن، بۆ ئەو شێوازەی گێڕانەوە دەگەڕێتەوە. واتە نووسەرانیان لە چەمکی (کات) قووڵ نەبوونەتەوە و تەکنیکەکانی دابەشکردنی دیمەن نازانن. لەم ڕووەوە بە گشتی نووسەرانی حەفتا و هەشتاکان هەم پتر بایەخیان بە چەمکی (کات) داوە و هەم لە نووسەرانی ئەمڕۆ قووڵتر نووسیویانە. خۆم چەند جارێ هەر لەسەر ئەوەی هەمان مامەڵە لەگەڵ چەمکی (کات)دا ناکەم، پەلامار دراوم، گوایە خوێنەر لێم تێناگات. هەتا ئێرە بە هەر حاڵ، بەڵام کاتێ دەگاتە ئەوەی بڵێن خۆیشم لە خۆم ناگەم، ئەمە ئەوە دەخوازێت لەو بارەیەوە بێمە دەنگ و هاتوویشم. ئەوەی ئەوان لێمی داوا دەکەن، ئەوەیە، کە پێی لە دایک بووم و ئێستایش وەک هەموو ئەوانەی تر دەیزانم، بەڵام هەوڵم داوە ئەو تێگەیشتنەم تێک بشکێنم و بیخەمە دۆخی بەردەوامییەوە. من پێم وایە چیرۆکەکان مردوون. ئەوەی زیندوویان دەکاتەوە و دەیانخاتە ئاستی بەردەوامییەوە، تێکشکاندنی بونیادی (کات)یانە. شێوازی زنجیرەیی لەو خۆڵە دەچێت، کە تەرمی پێ دادەپۆشرێت. ئەو خۆڵە هەتا ئەگەر زۆریش بێت و بگاتە ئەوەی پێی بگوترێت گرد، تەنیا یەک ئەرکی هەیە، کە تەرمی داپۆشیوە. هەموو ئەو وشانەی لە وەسفی چیرۆکی مردوودا بە کار دەهێنرێن، زیادەن، بۆیە گێڕانەوەی زنجیرەیی هەر بە سروشتی خۆی درێژدادڕە. بەگشتی نرخی بەرز بۆ چیرۆکنووسی حەفتاکان و هەشتاکان دادەنێم، کە توانییان شۆڕش بەسەر ئەو شێوازەدا بکەن، لە کاتێکدا وەک گوترا هەندێک لە ڕۆماننووسە دیارەکانی ئەمڕۆمان بۆی گەڕاونەتەوە. لە (عەبدولڵا سەڕاج)ەوە تا (محەمەد موکری)، لە (نەجیبە ئەحمەد)ەوە تا (ئەحلام مەنسوور)، لە (حسێن عارف)ەوە تا (لەتیف حامید)، لە (ڕەووف بێگەرد)ەوە تا (ڕەووف حەسەن)، لە (ئەحمەد شاکەلی)یەوە تا (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل)، لە (حەمەفەریق حەسەن)ەوە تا (سەڵاح شوان)، لە (دڵشاد مەریوانی)یەوە تا (شیرین ک)، لە(سەڵاح عومەر)ەوە تا (سابیر ڕەشید)، بەپێی توانای خۆیان ڕووبەڕووی (پرسیاری کات) بوونەتەوە. هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی (شێرزاد حەسەن) لەو سەردەمەدا ناشاردرێتەوە، بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە نەک هەوڵی تر نادات، بەڵکوو بۆ باوەشی شێوازە سەرەتایییەکانی گێڕانەوەیش دەگەڕێتەوە. ئایا ناتوانم چیرۆک بە شێوەی زنجیرەیی بگێڕمەوە؟ ئایا خودی چیرۆکەکە هەر لە بنەڕەتدا زنجیرەیی نییە و من تێکی دەشکێنم؟ بۆچی ناتوانم وەک خۆی بیگێڕمەوە؟ سەختیی ئەو پرۆسەسە لە کوێدایە؟ (بۆرخیس) کاتێ دەڵێت (کات ڕووبارێکە، دەمبات، بەڵام من کاتم… پڵنگێکە، هەڵمدەلووشێت، بەڵام من پڵنگم… ئاگرێکە، دەمسووتێنێت، بەڵام من ئاگرم)، مانای وایە (کات) بە هەموو شتێکەوە لکاوە و لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، کە دواجار ئەو (کات)ە هەر خودی خۆیەتی. وەک چۆن ناتوانێت لە خودی ڕا بکات، بە هەمان شێوە پێی ناکرێت خۆی لە (کات)یش لا بدات.

چەمکی (کات) زۆرجار بە چەمکی (شوێن)ەوە دەلکێنرێت، بگرە دەگاتە ئەوەی بە یەک چەمک دابنرێن. (ئیمانوێل کانت: Immanuel Kant) لە کتێبی (ڕەخنە لە عەقڵی پەتی)دا هەردووکیان دەکاتە پێشمەرجی هەموو ئەزموونێکەوە، بەوەی ناکرێت لە دنیای هەستدا هیچ شتێک و هیچ جووڵەیەک بێنینە بەر چاو، ئەگەر ئەوانە لەناو دنیای عەقڵدا درێژبوونەوەیان نەبێت، چونکە بەبێ شوێن، مەتێریەڵ بوونی نابێت. لێرەدا ئەوەمان دەست دەکەوێت، کە ئەو فیلۆسۆفە شوێن دەخاتە پێش مەتێریەڵەوە، بگرە پێی وایە شوێن لە زانینماندا پلەی یەکەمی هەیە و لە ئەزموونمانەوە نەهاتووە، بەڵکوو ئەزموونمان خۆی بەرهەمی شوێنە، بەوەی ئەو ئەزموونە پێک نایەت، ئەگەر شوێن نەبێت. کەواتە بەبێ وێناکردن(Representation)ی ئێستای شوێن لە خەیاڵدا، ناتوانین هیچ شتێکی دەرەوە بهێنینە بەر چاو. با هەموو ئەو شتانەی جەستە لە ڕەنگ، کێش، گۆشت، ئێسقان و تێکڕای ئەوانەی تر لە خۆمان دابماڵین. ئەنجامەکەی ئەوەیە جەستە نامێنێت، بەڵام هێشتا ناکرێت شوێن بسڕینەوە، بەڵکوو هەر دەبێت بیهێنینە بەر چاو، بە مەرجێ دەتوانین شوێن بەبێ شت بهێنینە بەر چاو. (کات) و (شوێن) بە دوو هێنانەبەرچاو (Imagine) دانانێت، بەڵکوو پێی وایە دوو وێنەی حەدس(Intuition)ن، بەو مانایەی لە عەقڵ و فکردا هەن، کە مرۆڤ دەتوانێت بە هۆی هەستەوە لێیان قووڵ ببێتەوە (Meditation). بە مانایەکی تر، ئەوانە ڕێگەی زانینن، نەوەک بابەتی زانین.

(هێنری بێرگسۆن) پێی وایە (کات) کێشەی سەرەکیی مێتافیزیکایە. کاتێ مرۆڤ بە ڕوونی وەڵامی (پرسیاری کات)ی دایەوە، دەتوانێت سەرجەم ئەو گرفتە وجوودییانە تێبپەڕێنێت، کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. لێرەوە چەمکی (کات) دەکاتە گەوهەری فەلسەفەکەی و بۆ خودی مرۆڤ دەگەڕێتەوە، کە (ڕابردوو، ئێستا و ئاییندە)ی هەیە، بۆیە لایەنی سایکۆلۆجیی (کات) دەبێتە جێگەی سەرنج و ڕاڤەی ئەو و لە کاتی ماتماتیکی (Mathematical Time) جودای دەکاتەوە، کە (نیوتن) لە بواری فزیادا بایەخی پێ داوە. واتە لە دۆخی چەندایەتییەوە دەچێتە دۆخی چۆنایەتییەوە. ساتەکانی لە نوێبوونەوەدان و بە شوێنەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکوو (کات) سەربەخۆیە. ناوی بەردەوامی (Duration)، یان (مەودای کات) لەم پرۆسێسە دەنێت. (بەردەوامی) بریتییە لە بەستنەوەی نائامادە، کە ڕابردووە بە ئامادە، کە ئێستایە. بە مانایەکی دیکە، ئەوە پەرەسەندنی هەمیشەی ڕابردووە، ئاییندە دەکرۆژێت و بەرەو پێشەوە دەچێت. بەم شێوەیە ساتێکمان نییە لە ڕابردوودا نقووم نەبووبێت. لە کتێبی (پەرەسەندنی داهێنەرانە)دا دەڵێت ڕاستە ئێمە بە بەشێکی بچووکی ڕابردوو بیر دەکەینەوە، بەڵام هەر بەو (ڕابردوو)ە هەموو کارەکانمان بە ڕێوە دەبەین. ئارەزوو و ویستمان هەر بە هێزی ئەو (ڕابردووە) هەڵدەسووڕێن. بەوەدا مرۆڤ خاوەنی هەستە، ئەو (ئێستا)یە لە ناخیدا ڕەگ دادەکوتێت. ئەو هەستەیش وا دەکات هۆشیاریی مرۆڤ لە هەڵقوڵانی بەردەوامدا بێت، کە ئەو هۆشیارییە ڕۆڵی گەورە لە تێگەیشتنی مرۆڤ دەبینێت سەبارەت بە (کات) و گەردوونەوە، پێچەوانەی (ئاینشتاین)، کە کاریگەریی دەروونی لە (کات)دا بە تەواوی بە لاوە دەنێت. پێی وایە مەحاڵە (کات) وەک فاکتێکی فیزیایی و (کات) وەک فاکتێکی سایکۆلۆجی لە یەک جودا بکرێنەوە. واتە ددان بە بوونی کاتی فەلسەفیدا نانێت، بگرە پێی وایە (کات) تەنیا یەک حەقیقەتی هەیە، بەڵام دەکرێت بە شێوەی فزیایییانە، یان بە شێوەی سایکۆلۆجی ڕاڤەی بکەین. دەگاتە ئەوەی بڵێت جوداکردنەوەی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو، وەهمێکە و کەللەڕقیی ئێمە پێی لەسەر دادەگرێت. (بێرگسۆن) کتێبی (مەودا و هاوکاتی: بێرگسۆن و گەردوونی ئاینشتاین Duration and Simultaneity: Bergson and the Einsteinian Universe) بۆ ڕەخنەگرتن لە (ئاینیشتاین) و تیۆریی ڕێژەیی تەرخان دەکات. بەم شێوە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت هەست تەنیا لە (کات)دا هەیە، نەوەک لە (شوێن)دا و ناکرێت وەک شتی مەتێریەڵی دابەش بکرێت. ئەو سۆز و هەڵچوونە ویژدانییانە بەردەوام هەڵدەقوڵێن، بێ ئەوەی سەرەتا و کۆتایییان هەبێت. دەگاتە ئەوەی بڵێت بەردەوامی سەرچاوەی هەموو شتێکی مەتێریەڵییە. بەوەدا هەستەکانیش پێوەندییان پێکەوە هەیە، مانای وایە لە دۆخی بەردەوامیدان و کار لە یەک دەکەن، بۆیە بەردەوامی و (کات) هاوواتان. لەناو ئەو پێوەندییە نەپچڕاوەدا (کات) بۆ ڕابردوو، ئێستا و ئاییندە دابەش نابێت. هیچ سات و بەشێکی پچڕاو نییە، بەڵکوو هەموویان پێکەوەن و دەڕژێنە ناو یەکترەوە. بەم شێوەیە کاتی سایکۆلۆجی تەواو لە کاتی ماتماتیکی جیاوازە و ئەزموونی ژیانی مرۆڤە، کە لەسەر هەست و حەدس دامەزراوە. بەکورتی هەست جووڵەیەکی زیندووە و لە ڕێی دەروونکەژی(Introspection)یەوە دەزانرێت. (بێرگسۆن) ئەم بیرۆکەیە بە چەمکی (ئازادی)یەوە دەبەستێتەوە، بەوەی ئازادی کردارێکی ئۆتۆماتیکییانەیە و هەڵقوڵاوی خودە. مرۆڤ ئازادیی ئەوەی هەیە ڕابردوو بگەڕێنێتەوە، کە وەک گوترا ئەو کاتانە هەموویان لەناو ئەو پێوەندییە نەپچڕاو و بەردەوامەدا پێکەوەن. کەواتە (بەردەوامی) هەر خۆی (ئازادی)یە، مادام مرۆڤ دەتوانیت ئازادانە بە ناو ڕابردوو، ئێستا و ئاییندەدا بگەڕێت. لە بەشی پێنجەمی کتێبی (وزەی ڕۆحی، یان وزە- ڕۆحی: Mind–energy)دا، کە لەژێر ناونیشانی (یادەوەریی ئێستا و پێزانینی ساختە:Memory of the present and false recognition) دا نووسیویەتی، (یادەوەری) بە هاوواتای (هۆشیاری) دەزانێت، چونکە پێی وایە بەبێ یەکەمیان، بوونی دووەمیان مەحاڵە. (وشەی (Mind) لە بەرانبەر (ئەقڵ)، یان (هۆش)ی کوردیدایە، بەڵام پێم وایە وەرگێڕانی وشەی (spirituelle)ی فرانسی بۆ کوردی لە (Mind) گونجاوترە، کە مانای (ڕۆحی) دەگەیەنێت و هەر ئەوەیشە مەبەستی (بێرگسۆن). لێرەدا دوو جۆر یادەوەری لە یەکدی جودا دەکاتەوە، یادەوەریی عادەتی (Habits memory) و یادەوەریی ڕووت، یان یادەوەریی بێگەرد (Pure memory). یەکەمیان، پێوەندی بە سیستەمی دەمارەوە هەیە، کە بە شێوەی میکانیکی ڕابردوو لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەی هەڵسوکەوتەکانەوە دەگەڕێنێتەوە. بە هۆیەوە شیعر، داستان و شتی لەم بابەتە لە بەر دەکەین، بەڵام دووەمیان، دەروونییە و لە ناوەوە ڕوو دەدات، بەوەی خاوەنی خەسڵەتی بەردەوامییە و لەگەڵ زانینی جەستەیی(Bodily perception)دا هاوشانە، کە شتەکان و مێژوویشیان دەپارێزێت و دەیانخاتە دۆخی بەردەوامییەوە. (ویلیام کلی ڕایت) لە کتێبی (مێژووی فەلسەفەی مۆدێرن)دا بەشێک بۆ (بێرگسۆن) تەرخان دەکات و دەڵێت ژیانمان لە کاتی ناشوێندا ئازادە و نەبەستراوەتەوە، بەوەی واقیع لە دۆخی بەردەوام و بەردەوامیدایە. واتە بە کاتەوە پێوەستە.

وەک گوتم هەندێجار بەوە تۆمەتبار دەکرێم، گوایە (کات) تێک دەشکێنم و سەر لە خوێنەر دەشێوێنم. ڕاستییەکەی لای من ئەمە پراکتیزەی ئازادییە. کارەکتەرم خاوەنی یادەوەرییەکی ئازادە، کە (بێرگسۆن) هۆکاری ئەو ئازادییە بۆ ئەو بەردەوامییە دەگەڕێنێتەوە، بەوەی یادەوەری دۆخێکی دەروونییە، نەوەک مەتێریەڵی، کە (کات) سەرجەم ڕەهەندەکانی بوونی مرۆڤی تێدان. هەر لێرەدا پێ لەسەر چەمکی هێنانەبەرچاو (Imagination) دادەگرێت، کە لەو ڕێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت بچێتە قووڵاییی شتە مەتێریەڵەکانەوە. ئیماگینەیشن دوو ئاڕاستەی هەن: یەکەمیان، گەڕاندنەوەی وێنەی کۆنی ژیانی لە ڕێی بەبیرهێنانەوە. دووەم، داهێنانی وێنەیەکی تر، کە ئەرک و مانای دیکەی هەبن. ئەمەی دووەمیان هەر ئەوەیە ئێمەی نووسەر پەنای بۆ دەبەین، کاتێ دەمانەوێت وێنەی جیاواز دابهێنین و دابڕانێک لەنێوان ئەمە و ئەوەی هەتا ئێستا هەبووە، بهێنینە کایەوە. لە کتێبی (پەرەسەندنی داهێنەرانە)دا دەڵێت عەقڵی مرۆڤ لە زانینی سروشتی حەقیقەتی ژیان و مانای قووڵی جووڵەی پەرەسەندن دەستەوستانە، چونکە ئەو عەقڵە خۆی بەشێکە لەو ژیانەی، ژین لە دۆخێکی دیاریکراودا بۆ کارێکی دیاریکراو دروستی کردووە، بۆیە ناکرێت ئەو گوتانەی لەبارەی ژیانەوە هەن، لەسەر ژیاندا جێبەجێ ببن. بە مانایەکی دی، عەقڵی مرۆڤ بەرهەمی بەریککەوتنیەتی لەگەڵ مەتێریەڵدا و شێوەیەکە لە شێوەکانی ئەو مەتێریەڵە. عەقڵ ناگاتە قووڵاییی شتەکان، بەڵکوو لەسەر ڕووی ئەو شتانەدا دەمێنێتەوە، واتە لە ڕووکار(Phenomenon)دا دەوەستێت و ناگاتە ناوەوە (Noumenon)، کە هەردوو چەمکەکە لە (کانت: Kant)ی فیلۆسۆفەوە هاتوون، بەڵام لێرەدا شتێک هەیە بە ناوی پەرەسەندن، کە بەردەوام پاشماوە جێ دەهێڵێت. بەم شێوەیە عەقڵ بە چەو دەچووێنێت، شەپۆلی دەریا هەڵیگرتبێت. وەک چۆن چەو ناتوانێت نیگاری شەپۆل بکێشێت، ئاوا عەقڵیش ناتوانێت نیگاری ژیان بکێشێت. ئەگەر وایە، چۆن دەتوانین تێگەیشتنێکی قووڵ و تەواومان لەبارەی ئەو شتانەوە هەبێت؟ ئەمە بەسەرماندا دەسەپێنێت بۆ ناوەوەی خۆمان ڕۆ بچین و لەوێوە بۆ دەرەوە بڕوانین. ڕەخنەگری ئێمە (بێگومان و هەمیشە مەبەستم ڕەخنەگری میللییە) هەندێک گوتەی ئامادە کردوون و دەیەوێت تێکستیان پێ بخوێنێتەوە. هەر کاتێ ئەو تێکستە لەگەڵ ئەو گوتە ساکارانەدا نەهاتەوە، بە لاوەیان دەنێت و نووسەرەکانیان دەشکێنێت، لە بەرانبەردا هەموو ئەو تێکستە سادانەی لەگەڵ ئەو گوتانەیەدا دێنەوە، بە داهێنان دەزانێت.

(بێرگسۆن) پێی وایە زمان دەستەوستانە لە دەربڕینی ناوەوەمان بە شێوەیەکی تەواو، چونکوو وەک گوترا ناوەوەمان لە جووڵەی بەردەوامدایە و بە شێوەی نەپساوە ڕێ دەکات. کاتێ زمان دەیەوێت لەبارەی ئەو جیهانەوە بزانێت و بیگەیەنێت، تێکی دەدات و لە جووڵەی دەخات، بگرە بۆ شتێکی چەسپاو و بێگیانی دەگۆڕێت. وەک گوترا دۆخەکانی ڕابردوو، ئێستا و ئاییندە لە یەک جودا ناکرێنەوە، لە کاتێکدا نووسین دابەشیان دەکات. ڕەخنەگر دەیەوێت هەموو شتێکی بە ڕوونی بێتە بەر دەست، تا بە ئاسانی بەپێی پێوەری (چاکە و خراپە) بڵێت چاکە، یان خراپە.لە (گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەلۆگێکی بەردەوام)دا باسی ئەوەم کردووە، کە (پەرەسەندنی داهێنەرانە)یشم هەر لە قۆناغی یەکەمی زانکۆدا دەست کەوت و خوێندەوە.


هێنری بێرگسۆن (1859-1941) فەیلەسووفی فەرەنسی
(بێرگسۆن) بە شێوەیەک بایەخی بە (کات) داوە و لەم ڕووەوە بەرهەمەکانی بە ئەندازەیەک گرنگن، لە خۆم دەپرسم ئایا تۆ بڵێی نووسەر، بە تایبەتی ڕۆماننووس بتوانێت نووسینەکانی پشتگوێ بخات؟ لە گوتاری (نووسەری گوتاری (یادەوەری بە تەنیشت ڕۆمانەوە) چۆن لە ئەدەبی گێڕانەوە گەیشتووە؟)دا و لەو گفتوگۆیەی هاوڕێی منداڵیم (د. شوان سلێمان) بە ناوی (چۆن بۆ ڕزگاری دەگەڕێمەوە) لەگەڵیدا کردووم، چەمکی یادەوەریم لە ڕوانگەی ئەو فیلۆسۆفەوە لێک داوەتەوە، کە پێم وایە ئەو چەمکە بۆ ڕۆماننووس بایەخی زۆری هەیە، بەوەی (یادەوەری) چەمکێکی بنەڕەتییە لە نووسینی ڕۆماندا.

بەگشتی فیلۆسۆفان بایەخی گەورەیان بە چەمکی (یادەوەری) داوە، کە بەشێکە لە پێکهاتەی (کات). (باشلار) لە (دیالێکتی کاتدا)دا پێی وایە بە هۆی یادەوەریی ئاکتیڤەوە کاتی ڕابردوو دەبێتە گەوهەری ئێستا. هەر بە هۆی ئەو یادەوەرییەوە ڕابردوو خۆی دەخزێنێتە ناو کاتی ئێستا، بەڵام ئەم ئێستایە بە مەتێریەڵی ئەو یادەوەرییە کۆمەکمان دەکات و ناتوانێت چوارچێوەکەیمان بۆ بهێنێتەوە، تا بیوەستێنین، یان ڕێکی بخەین.

بایەخدانی (فرۆید) بە نەست بایەخدانیەتی بە چەمکی کات، بەوەی ڕابردوو خاوەنی قورسایییەکی گەورەیە، بە تایبەتی قۆناغی منداڵی، کە ڕۆڵی بەرچاوی لە پێکهێنانی کەسایەتیدا هەیە. کەواتە هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەمان، تەنانەت خەونەکانیشمان پێشتر لەلایەن هێزێکی نەبینراوی ناوەوەمان بڕیاریان لەسەر دراوە، کە هێزێکی دوورەدەست(Inaccessible)ە.

بەوە تۆمەتبار دەکرێم، گوایە زۆر جەخت لەسەر ڕابردوو دەکەمەوە، کە پێم وایە ئەو تێگەیشتنە زۆر ڕووکەشە، بەوەی ڕابردوو لە فەلسەفە و سایکۆلۆجیادا هەمان ئەو مانا میللییەی نییە، ئەوانە ناسیویانە. ئەوەتە دەبینین لای ئەو فیلۆسۆف و سایکۆلۆجیستانە مانایەکی دیکەی تەواو جیاوازی هەیە.

(نیتشە) لە (زەردەشت ئاوا دوا)دا دەڵێت هەر ئاڕاستەیەک مێژوو لەسەر هێڵێکی ڕاست ببینێت، گوایە کۆتاییی حەقیقەتە، درۆزنانەیە، چونکە (کات) خۆی بازنەیییە. نە سەرەتای هەیە و نە کۆتایی. (نیتشە) بۆ ڕووبەڕووبوونەی پرسیاری (کات چییە؟) پەنا بۆ چەمکی (گەڕانەوەی هەمیشەیی: Eternal Return) دەبات، کە پێشتر لە ئەفسانەکانی هیندی و یۆنانیدا ناوی هاتووە. (هاینریش هاینیە)ی شاعیریش خۆی لێ داوە، کە (نیتشە) پێی سەرسامە. پوختەی بیرۆکەکە لەسەر ئەو تێگەیشتنە دامەزراوە، کە سەرجەم گەردوون بە گیانلەبەر و بێگیانەوە دوای مردن و لەناوچوونیان، زیندوو دەبنەوە و دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەو پرۆسێسە وەستانی نییە، بەڵکوو بەردەوامی وەردەگرێت، کە دەبێتە هۆی پێکگەیشتنی ڕابردوو و ئاییندە لە (ئێستا)دا. ئەو بیرۆکەیە بە چەمکی (شادی)یەوە دەبەستێتەوە، بەوەی شادی نایەوێت کۆتاییی بێت، بەڵکوو پێی خۆشە ببێتە ئەبەدی، کە هەموو ئازارەکانیش هەر شادین. لە (زەردەشت ئاوا دوا)دا دەڵێت: (ئێوە ئەی مرۆڤە باڵاکان (Higher Men) ئەوە فێر ببن، کە شادی دەخوازێت هەموو شتێک نەمر بێت!). لووتکەی ئەو شاخەی جەستەی (زەردەشت)ی هەمیشە دڵخۆش لە خۆی دەگرێت، بۆ ئەو ڕوانینە گونجاوە، تا هەرسێ دۆخی (کات) پێکەوە و لە (ئێستا)دا ببینێت. ئەم بیرۆکەیە هەر لە سەرەتاوە کۆمەکی منی کردووە، تا دۆخەکانی (کات) بکەمە یەک. سەرەتا لە چیرۆکی (خێو)دا ڕەنگی داوەتەوە، کە لە قۆناغی یەکەمی زانکۆ و لە ماڵی قوتابییاندا نووسیومە و دواتر بە سەرتاپێی ئەزموونمدا تێپەڕیوە.

لە (زانستی هۆژی: The Gay Science)دا دەڵێت: (چی دەبێت ئەگەر شەوێک، یان ڕۆژێک تەینایت و خێوێک لە دواوە پێت بڵێت ئەو ژیانەت دیسان بە شێوەی هەتاهەتایە دەگەڕێتەوە، بێ ئەوەی شتی نوێ لە خۆی بگرێت، بەڵکوو هەموو ئازار، شادی، چێژ، بیرۆکە، بگرە ورد و درشتی تەمەنت بە هەمان شێوازی زنجیرەیی و ڕیزبەندی (succession and sequence) دووبارە دەبێتەوە، هەمان شت سەبارەت بە تەونی جاڵجاڵۆکە، تریفەی مانگی نێو درەختان، ئەم ساتە و خودی منیش. کاتژمێری بوونی ئەبەدی سەراوژێر دەبێت و هەموو ساتەکان دەگەڕێنێتەوە، تۆیش وەک دەنکێ چەو لەگەڵیدا؟ ئایا خۆت بە زەویدا دەکێشیت و ددانت بە جیڕەوە دەبەیت، تا ئەو خێوە بە نەفرەت بکەیت؟ یان بە دڵی خۆشەوە وەڵامی دەدەیتەوە و دەڵێیت تۆ خواوەندیت و من لە شتی خواوەندانە پترم نەبیستووە؟)… پێی وایە جۆری وەڵامەکەت ئەوە دیاری دەکات، ئاخۆ لاوازیت، یان بەهێز. لاواز بە دڵی تەنگەوە داواکە دەداتە دواوە و بەهێز بە دڵی خۆشەوە وەریدەگرێت. لێرەدایە دەربڕینە لاتینییەکە بۆ (گەڕانەوەی هەمیشەیی) بە کار دەهێنێت (Amor Fati)، واتە (چارەنووستت خۆش بوێ: Love Your Fate). ئەوە بەو مانایە نییە پێی ڕازی ببین و خۆمانی بە دەستەوە بدەین، بەڵکوو بۆ ئەوەیە ڕووبەڕووی ببینەوە. کەواتە نەمری (Immortality) بریتییە لە دووبارەبوونەوەی بەردەوام و بێپسانەوەی (کات)، تا هەمیشە و سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە.

لە خوێندنەوەی (نیتشە)وە فێری ئەوە بووم لە ساتە کورتەکاندا مانای گەورە ببینم، بەوەی ئەو ساتانە بەپێی کۆنسێپتی (گەڕانەوەی هەمیشەیی) بێسنوورن، نە سەرەتایان هەیە و نە کۆتایی. ئەو ساتانە وردەکاریی زۆر لە خۆیان دەگرن، بۆیە ناکرێت بە چاوی مرۆڤی ئاسایی لێیان بڕوانم. ساتە خەمناکەکانیش وەک ساتە شادەکان چێژبەخشن، کە ژیان لە هەردووکیان پێک دێت. ئەگەر میوزیک تەنیا لە شادی، یان تەنیا لە خەم پێک بێت، جگە لە بێزاری هیچی دیکەمان بۆ ناهێنێت. لە پارچەی پەنجاوشەشی کتێبی (ئەودیوی چاکە و خراپە)دا دەنووسێت: (نموونەی باڵای مرۆڤی زۆرشاد و قاڵبووی ژیان، ئەوەیە، کە بە شانازییەوە دەڵێتە ژیان: بەڵێ).

(مێشال بۆتۆر) لە کتێبی (توێژینەوە لە ڕۆمانی نوێدا)دا دەڵێت پلۆت لە ڕۆمانی نوێدا لەسەر پرینسیپی هۆکار دانەمەزراوە و هێڵی سروشتیی (کات) بەسەر کۆمەڵێک (کات)ی تردا کراوەیە، بەوەی نووسەر ئازادە و کۆیلە نییە، تا بەو شێوە بنووسێت، کە باوە.

هەمیشە گوتوومە یەک چیرۆکم نییە لە خاڵێکی دیاریکراوەوە دەست پێ بکات و بگاتە خاڵێکی دیاریکراو. هیچ کارەکتەرێکم نییە سەرەتای ژیان و کۆتاییی ژیانی دیار بێت، بۆیە تۆمەتبار دەکرێم، بەوەی لە بەرهەمەکانمدا پەیامم نییە. ئایا دەکرێت لەناو ئەو کاتە ئەبەدییەدا تۆ لە شوێنێکدا بوەستیت و پەیام بگەیەنیت؟ پەیام واتە کۆتایی. ئەوە ئەدەبی تەقلیدییە پەیامی پێیە. لە دەوروبەری خۆمدا دیومە هەرزەکارەکان لە ماوەیەکی کورتدا ڕۆمانیان خوێندووەتەوە، کە لە حەوت سەد لاپەڕە پێک هاتووە و توانیویانە وەک خۆی بیگێڕنەوە، چونکە لەسەر یەک بیرۆکە دامەزراوە، لە خاڵێکی دیاریکراوەوە دەستی پێ کردووە، بەسەر یەک هێڵی ڕاستدا ڕۆیشتووە و گەیشتووەتە خاڵێکی دیاریکراویش. کەواتە پەیامەکەیشی ڕوونە. نەک لە ڕۆمانەکانم، بەڵکوو لە چیرۆکەکانیشمدا نە هێڵی ڕاست هەیە و نە پەیامیش. (نیتشە) یاسای هۆکار (The law of causation) بە لاوە دەنێت، کە هەڵبژاردەی مرۆڤ هەڵدەسووڕێنێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، کە بەهای یەکلاکەرەوەی هەر کردارێک لەوەدایە، نەویست (Involuntary) بێت، بۆیە وەک گوترا دەڵێت چارەنووستت خۆش بوێت، چونکە هەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە وات لێ دەکات هەموو (کات) بە جارێ ببینیت. پێشتریش بینیمان چۆن (مێشال بۆتۆر) لە کتێبی (توێژینەوە لە ڕۆمانی نوێدا)دا دەڵێت پلۆت لە ڕۆمانی نوێدا لەسەر پرینسیپی هۆکار دانەمەزراوە و هێڵی سروشتیی (کات) بەسەر کۆمەڵێک (کات)ی تردا کراوەیە، بەوەی نووسەر ئازادە و کۆیلە نییە، تا بەو شێوە بنووسێت، کە باوە. لێرەدا جارێکی تر دەڵێم ڕەخنەگری میللی کاتێ من بەوە تۆمەتبار دەکات، گوایە ناتوانم بنووسم، ئەگەر بۆ ڕابردوو نەگەڕێمەوە، ئەوە ڕابردوو خۆی ئێستایە. ڕابردوو ئەوە نییە، کە ئەو لە ئاستی میللییەوە هێناویەتی و توند دەستەکانی پێوە گرتوون. بەوە تۆمەتبار کراوم، گوایە لە چیرۆکەکانمدا هۆکار نییە، لە کاتێکدا ئەوەتە (نیتشە) بەو شێوەیە لەو بابەتە دەڕوانێت. مەبەستم ئەوەیە لە فەلسەفەدا (دۆخەکانی کات) مانای تریان هەیە و دەکرێت بێژمار مانای تریشیان تێدا بدۆزینەوە. ڕووبەڕووبوونەوەی من لەگەڵ ڕەخنەی میللیدا چ لە بواری (کات) و چ لە بوارەکانی تردا، ڕووبەڕووبوونەی فەلسەفەیە لەگەڵ تێگەیشتنی باوی ڕۆژانەدا. ئەو تێگەیشتنە هەر شتێک دەداتە دواوە، کە جێی هێشتووە و دنیای سەربەخۆی دامەزارندووە. (نیتشە) لەسەر زمانی (زەردەشت)دا دەڵێت: (ڕۆژگارێک کرم بوویت و هێشتا لە ناوەوەتدا کرم بەرجەستەیە. وەک چۆن کرم وێنەیەکی سەرەتایییانەی مرۆڤی ئەمڕۆیە، مرۆڤی ئەمڕۆیش وێنەیەکی سەرەتایییانەی مرۆڤی باڵایە). ڕەخنەگری میللی لەو شوێنەوە لێت دەڕوانێت، کە تۆ دەمێکە جێت هێشتووە و لە بەرزاییدا دنیای دیکەت دامەزراندووە. هەر ئەو ڕەخنەگرە بەوانە سەرسامە، کە لە دەوروبەرین و هەمان ئاستی ئەویان هەیە. ئایا هیچ کاتێ ئەوە ساردی کردوومەتەوە؟ نەخێر، بەڵکوو بەشێکی گەورە و زیندووی ئەزموونم لەمە پێک هاتووە.

(کات) بازنەیییە و هەموو کاتەکان هاوکاتی یەکترن. پێوەندیی (کات) و (بوون) ئەبەدییە و بەردەوام ئەمیان جێگەی ئەویان دەگرێتەوە.

(هایدیگەر)یش لە کتێبی (بوون و کات)دا وا لە (کات) دەڕوانێت، کە بێسنوورە، بەو مانایەی ئەو (بوون)ەیە، لە سەرجەم (هەبوون)ی مرۆڤایەتیدا هەیە. دەکرێت بگوترێت (کات) لە بێژمار (ساتی ئێستا) پێک هاتووە. بەردەوام ئەمیان دەڕوات و ئەویان دێت. پێی وایە سێ دۆخەکەی (کات) پێکەوەن و جودا ناکرێنەوە. واتە ئاسۆیەکی ترانسدێنتەڵ (بەرزگەرایی: Transcendental)ە، کە لێیەوە لە پرسیار لەبارەی بوونەوە دەڕوانین. لە دوا لێکچەریدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، کە مەبەست دەستنیشانکردنی (کات) نییە وەک بوونەوەرێک یان یەکێکی تر، بەڵکوو بە مانایەکی تر، گۆڕینی پرسیاری (کات چییە؟)یە بۆ (کات کێیە؟) و پێی وایە ئەمە ئەو ڕێگەیەیە، کە دەکرێت بە شێوەی زەمەنی باس لە زەمەن بکەین. بەم شێوەیە (کات) و کاتێتی (Temporality) دەکەونە لێکدانەوەی (دازاین DASEIN). دازاین بەشێکە لە دیاردەکانی بوون. لە فەرهەنگدا بە مانای (شوێنی بوون) دێت، بەڵام لای ئەو دەبێتە (بوون _ لەوێ:Being – there). بوونەوەرێکە، (بوون)ی خۆیی لێ بووەتە جێگەی بایەخ، بۆیە لە پێش هەموو شتێکەوە هەیە و هەر دەیشبێت هەبێت. مەبەست لە (کاتێتی) ئەوەیە، ئێمە لەگەڵ کاتدا یەکمان گرتووە، بگرە بووەتە هەستمان و بە شێوەی ڕەسەن و هۆشیار تێیدا دەژین. بەم جۆرە (دازاین) بریتییە لە گۆڕینی پرسیاری (مرۆڤ چییە؟) بۆ (مرۆڤ کێیە؟)، بۆیە پێی وایە (دازاین) لە خودی مرۆڤ ڕەسەنترە. شوێنیش ڕەهەندێکە لە ڕەهەندەکانی (دازاین)، کە تێیدا (کات) بەردەوامی و دووبارەکردنەوەی هەمیشەییی خۆی درێژە پێ دەدات. (ئێستا) لەناو (دازاین)دا بە جارێ خۆی بۆ (ڕابردوو) و (داهاتوو) دەکاتەوە. بەم شێوەیە (کات) بازنەیییە و هەموو کاتەکان هاوکاتی یەکترن. پێوەندیی (کات) و (بوون) ئەبەدییە و بەردەوام ئەمیان جێگەی ئەویان دەگرێتەوە. دەگەینە ئەوەی بڵێین لای ئەو فیلۆسۆفە (کات) هەمیشە بە (بوون)ەوە لکاوە. بیر لە هەر یەکێکیان بکەینەوە، وەک ئەوە وایە بیرمان لەوەی دیکەیشیان کردبێتەوە، کە (بوون) هەر لە سەرەتای فکری فەلسەفییەوە وەک هاوواتای (ئامادە)یە. ئامادەیش دەکەوێتە ئاسۆی (ئێستا)ەوە و بە دەنگی ئەو دەدوێت. بەپێی ڕوانینی باو (ئێستا) ڕەهەندێکە لە سێ ڕەهەندەکە، کە بەو بیرکردنەوەیەمانەوە چەسپ بووە، لەبارەی کاتەوە هەمانە، ڕێ دەبڕێت و ناگەڕێتەوە. واتە لە (ڕابردوو)ەوە بۆ (ئێستا) و لە (ئێستا)وە بۆ (ئاییندە). لە خەیاڵماندا (ڕابردوو) بوونی نییە و (ئاییندە)یش هێشتا نەهاتووە. ئەوەی (هایدیگەر) بە پلەی یەکەم بایەخی پێ دەدات، کاتی دەرەکی، یان کاتی ڕیالیستی نییە، کە ڕووداو و بەسەرهاتەکان لە خۆی دەگرێت، بەڵکوو کاتی (بوون: Being)ە. واتە ئەو کاتانە نییە، کە بەردەوام بە دوای یەکدا دێن، بەڵکوو کاتێکە، ڕەهەندەکانی تێکەڵی یەک دەبن. وەک پێشتر ئاماژەی پێ کرا، بە دازاین ناسراوە. بە مانایەکی تر، (کات) ئەوەیە، کە نەهاتووە. بەم شێوەیە دەستبەرداری ئەو بۆچوونە ڕۆژانەیییە (Vulgar) دەبێت، بگرە بە تەواوی بە لاوەی دەنێت، کە (کات) بۆ ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو دابەش دەکات، بەوەی ئەمەیان لەسەر جیاکردنەوەی میتافیزیکییانەی نێوان خود و بابەت دامەزراوە، کە ناوەرۆکێکی کرۆنۆلۆژییانەی هەیە و تەنیا بە یەک ئاڕاستەدا دەڕوات. بە بڕوای ئەو (ڕابردوو) بوونی نییە، بەڵکوو زەمەن لە (ئێستا)دا دەست پێ دەکات و هەموو ڕەهەندەکانی زەمەنیش لەوێوە سەر هەڵدەدەن. ئیتر (داهاتوو) بریتی نییە لەو کاتەی دەکەوێتە دوای (ئێستا)، وەک چۆن (ڕابردوو)یش ئەو کاتە نییە، کە لێی تێ پەڕیوین. ئایا ئەم پرۆسێسە بە ئاسانی دەچێتە پێشەوە؟ بە مانایەکی دی، شتێک هەیە هەڕەشە لەو پێوەندییەی نێوان (کات) و (بوون) بکات؟ بەڵێ، مەرگ نوێنەری سەرەکیی ئەو هەڕەشەیەیە، بگرە خودی هەڕەشەکەیە. (هایدیگەر) وەک چۆن دەپرسێت:(کات چییە؟)، بە هەمان شێوە دەیشپرسێت: (مەرگ چییە؟)…مەرگ، ئەوەیە، کە هێشتا نەهاتووە. واتە (ئاییندە)یە. ناوی لە یادەوەریی (کات)دا تۆمار کراوە. مەرگ کۆتاییی دنیایە، ئەو کۆتایییەیە، کە سەر بە بوونە، هەموو بوونیش دەستنیشان و پێناسە دەکات. بەم شێوەیە مەرگ نیهل (عەدەم: Nothingness)ە. بەوەدا (کات) بازنەیییە و هەموو کاتەکان هاوکاتی یەکترن، ئەوە مردن مانای دەرچوون نییە لە دنیا، بەڵکوو لەدەستدانی (بوون)ە لە دنیا. پرسیاری (هایدیگەر) نابڕێتەوە، بۆیە (نیهل)یش دەگرێتەوە. نیهل چییە؟ ڕاستییەکەی نە وەک هەبوون خۆی دەردەخات و نە وەک بابەتیش، بەڵکوو لە ڕێگەی (نیگەرانی)یەوە دەردەکەوێت، بگرە لەناو (نیگەرانی)دا خۆی دەنوێنێت. نیهل هەمیشە پرسیاری (هایدیگەر) بووە، بەوەی وەک لە (مێتافیزیک چییە؟)دا پێی وایە پرسیارێکە، زانست نایەوێت خۆیی لێ نزیک بکاتەوە، بگرە بە لاوەی دەنێت، بەڵام لە ڕێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێوە هەستی پێ دەکرێت. بەوەدا بوونی ئێمە یەکگرتووە و دابەش نابێت، ئەوە نیهلیش یەکپارچەیە و دوورە لە بەشبوون. سەرچاوەی نامۆبوونیشمانە، چونکە دازاین تەنیا لەناو نیهلدا دەتوانێت پێوەندی بە بوونەوە بکات و هەر لەوێیشدا پێوەندییەکەی دەپارێزێت.هەر ئەوەیە (کات) دەخاتە (ئاییندە). وەک گوترا لە ئێستاوە دەست پێ دەکات و بەردەوام مل دەنێت. بیرۆکەکە لەسەر ژیان و نیهل دامەزراوە، بەڵام دڵەڕاوکێ و نامۆییش دەکەونە ناوەڕاستی هەردووکیانەوە. لەو نێوەدا دڵەڕاوکێی وجوودی (Existential Anxiety) سەر هەڵدەدات، کە لە ڕێگەیەوە تاک دەیەوێت مانای مەرگ بدۆزێتەوە. بە واتایەکی تر، ترسە لە مردن، کە دەیکاتە بوونەوەرێکی نامۆ، مادام نیهل پێوەندیی نێوان واقیعی ئەو بوونەوەرە و (بوون) پێک دەهێنێت.


مارتن هایدێگەر (1889-1976) فەیلەسووفی ئەڵمانی
(هایدیگەر) ئەم تێگەیشتنەی هێناوەتە ناو ئەدەب و هونەریشەوە. ئەمە لە کتێبی (سەرچاوەی کاری هونەری)دا بە وردی دەبینین، کە من لە کتێبی (گەڕانەوەیەکی کاتی دایەلۆگێکی بەردەوام)دا پشتم پێ بەستووە. وەک نووسەرێکی ئەدەبی گێڕانەوە ڕوانینی ئەو فیلۆسۆفە کۆمەکی گەورەی کردووم. گوتمان ئەو بە پلەی یەکەم بایەخ بە کاتی (بوون: Being) دەدات، نەوەک کاتی دەرەکی، یان کاتی ڕیالیستی. (کاتی بوون)یش ئەو کاتانە نییە، کە بەردەوام بە دوای یەکدا دێن، بەڵکوو کاتێکە ڕەهەندەکانی تێکەڵی یەک دەبن. لە خۆم ڕادەبینم بڵێم بایەخی منیش هەر بەو کاتەی ناوەوە بووە.

بەگشتی کاریگەریی (هایدیگەر) و هەموو ئەوانەی تر لەسەر ئەدەبدا بە ڕوونی دیارە و چەمکی (کات) لە بەرهەمی داهێنەراندا ڕووبەری فرەوانی داگیر کردووە. ئایا لای ئێمەیش وایە؟ هەر تەکنیکێکی نوێ بەرهەمی ئەو تێگەیشتنەیە لە چەمکی (کات). ئایا ئەوەی ڕەخنەگری میللی لەبارەی هەندێک نووسەری سادەنووسەوە گوتوویەتی، گوایە تەکنیکی نوێیان هێناوە، تا چەند هیی ئەوەیە پشتی پێ ببەستین؟ ئایا ئەو نووسەرانە لە گفتوگۆ و گوتارەکانیاندا لە هەندێ گوتەی ڕۆژانە پتریان گوتووە؟

من وەک نووسەری ئەدەبی گێڕانەوە بە بایەخەوە لە بۆچوونی ئەو فیلۆسۆفەم ڕوانیوە و لە پرۆسێسی گێڕانەوەدا لە بەرچاوم گرتووە. (کات) لە بەرهەمی مندا بێسنوورە و لە بێژمار (ساتی ئێستا) پێک هاتووە، بەوەی کارەکتەرەکانم لەگەڵ کاتدا یەکیان گرتووە، بگرە (کات) بووەتە هەستیان و بە شێوەی ڕەسەن و هۆشیار تێیدا دەژین. لە بەرهەمەکانمدا (کات) بازنەیییە و هەموو کاتەکان هاوکاتی یەکترن. بەوەدا پێوەندیی (کات) و (بوون) ئەبەدییە و بەردەوام ئەمیان جێگەی ئەویان دەگرێتەوە، ئەوە (کات) بۆ ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو دابەش نابێت. (داهاتوو) بریتی نییە لەو کاتەی دەکەوێتە دوای (ئێستا)، وەک چۆن (ڕابردوو)یش ئەو کاتە نییە، کە لێی تێ پەڕیوین.

(جیرار جینێت) پێی وایە دەتوانین چیرۆک بگێڕینەوە، بێ ئەوەی شوێنی ڕووداو دەستنیشان بکەین، بەڵام مەحاڵە بتوانین (کات) دیاری نەکەین. بایەخی گەورەی بەو چەمکە داوە و لەم ڕوەوەوە چەند بەرهەمێکی هەن.کتێبی (دیسکۆرسی حیکایەت: باسێک لەبارەی میتۆدەوە) یەکێکیانە، کە تێیدا ڕووبەڕووی چەمکەکە بووتەوەوە و لەم ڕووەوە بەسەر چوار تەوەرە دابەشی کردووە، ڕێکخستن (Order)، ماوە (Duration)، دووبارە، یان گوتنەوە (Frequency) و شێوە (Mood). لە هەر تەوەرەیەکدا چەند چەمکێکی داهێناون. بۆ نموونە ئەمانەی لە تەوەرەی یەکەمدا باس کردوون: کاتی حیکایەت (Narrative Time)، پارادۆکسی کات (Anachronies)، مەودا (Reach, Extent)، گەڕانەوە (فلاشباک) (Analepsis)، پێشکەوتن (فلاشفۆوەرد) (Prolepsis) و بەرەو ناکاتی (Toward Achrony). هەروەها چەمکی کورتکردنەوە (Sommaire)، بڕینی ناکاو (Ellipse)، پشوو (Pause) و هتد، کە ئەوانە بۆ هەر نووسەرێکی ئەدەبی گێڕانەوە گرنگن.

لە نووسینەوەی ئەم ئەزموونەمدا نەمویستووە لەسەر بیری هەموو ئەو فیلۆسۆفانەدا هەڵوێستە بکەم، دەنا پرسیاری (کات چییە؟) بە تێکڕای مێژووی فەلسەفەدا تێدەپەڕێت. بۆ نموونە (هۆسێرل) و (پۆول ڕیکۆر) دوو وێستگەی زۆر گرنگن و پێشتر ئاماژەم بە بۆچوونیان کردووە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15-06-2022
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
هێور مستەفا
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هۆگر گۆران
03-03-2013
هاوڕێ باخەوان
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
25-02-2018
سەریاس ئەحمەد
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
18-01-2022
سەریاس ئەحمەد
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
10-03-2022
سروشت بەکر
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
هێور مستەفا
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.781 چرکە!