ناونیشانی پەڕتووک: هەموو خەڵک پێکەوە بران
ناوی نووسەر: مەهاتما گاندی
ناوی وەرگێڕ: محەمەد محەمەد مورادی
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەو سەرکردەیەی ڕێباز و تێزێکی نوێی سیاسەتی دروستکرد ئەویش سیاسەتی ئاشتی و هێمنی و پێکەوە یەک ڕێزی و خەباتکردن بەرامبەر داگیرکەران، لەئەنجامدا و بەوڕێبازە نوێیەی گەلی هندستانی لەچنگی بەریتانیای مەزن ڕزگارکرد و شکستیان پێهێناو ناچار بەریتانیای داگیر کەر پاشەکشێی کرد لەو وڵاتە... مێژوو لەتەمەنی خۆیدا مامۆستا و ڕابەری وای بەخۆیەوە بینیوە کە لەوانەیە چەند سەدەیەک بخایەنێت تاوەکو وەها کەسێک بخولقێنێت، لەم بەرهەمەی غاندیدا دەردەکەوێت سادەی و ڕاستگۆی و پاشای ناو خەڵک و هەژاران و پەیڕەوکردنی ژیان وەک گەلەکەی و خۆڕاگری و خاک پۆشی و ڕووبەڕوو بونەوەی ستەمکار و داگیرکەران بەشێوازێکی ئاشتیانە و بەیەکخستنی هاوار و داواکاری خەڵک و خواپەرستی هەموو ئەمانە ئەو خاسێتانەبوون کە لە گاندیدا هەبوو. [1]