پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕ...
مێتافۆری قامچی، لە نێوان زەردەشت و ئەلیزابێت دا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مێتافۆری قامچی، لە نێوان زەردەشت و ئەلیزابێت دا
کورتەباس

مێتافۆری قامچی، لە نێوان زەردەشت و ئەلیزابێت دا
کورتەباس

$مێتافۆری قامچی، لە نێوان زەردەشت و ئەلیزابێت دا$
نووسینی: #بەکر عەلی 03#
جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت
ڕەنگە زێدەڕەوی نەبێت گەر بڵێین لەنێو هەموو ئەو ڕستە و ڕشتە و کۆپلە مرواری ئاسایانەی نێو پەڕتووکی (زەردەشت ئاوا دووا)ی فریدریش نیتچەدا ئەم ڕستەیە (کە دەچیت بۆ لای ژنان، قامچییەکەت بیرنەچێت!) هەموو ناوبانگییەک و لە هەمانکاتدا بەدناوییەکی دابێت بە فریدریش نیتچە. بەڵام بەلای خوێنەرانێکی زۆرەوە ئەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئەم وتەیە لەکوێوە هاتووە و بەرەو کوێ دەڕوات. بۆیە ئەوەی کە لە فیکری قووڵی نیتچە تێنەگەیشتبێت لەسەر ڕووکەشی وتەکانی دەنیشێتەوە و لە بۆنە و باسەکاندا هاکەزاییانە بەکاریان دەهێنێت، لە سەدەی بیستەم دا هیچ نووسەرێک، لەسەر ئاستی جیهان، هێندەی نیتچە وتەکانی لەبوارەکانی فەلسەفە، ڕەخنە، ئەدەب، شیعر، هونەر، موزیک، وە سینەما و بگرە سیاسەتیشدا نەهێنراوەتەوە. بەڕادەیەک وشەی نیتچە بووەتە مارکەیەکی جیهانی. شتێک کە نیتچە خۆی دژی هەموو بەمارکەبوونێک بوو.
هەڵەترین لێکدانەوە بۆ نیتچە ئەو چەپە سۆسیالیستانە دەیکەن کە سەرهەڵدانی ئایدیۆلۆژیای نازیزم دەخەنە پاڵی، ئەمە لەهەرە سادەترین و ڕووکەشخوازترین لێکدانەوەی نیتچەیە، ئەوەی نەتوانێت هیچ کارێکی نیتچە بخوێنێتەوە، تەنیا ئەو نامانەی کە نووسیونی بۆ هاوڕێکانی وبۆ دایک وخوشکەکەی، وە لەپاڵیدا کارەکانی (سپێدە و ئاوابوونی بتەکان و زەردەشت و ئەمەیە مرۆڤ) کەمێک بە قووڵی بخوێنێتەوە ولەگەڵ ئایدیاکانی خۆی دەرگیر بکات و بیخاتە نێو کۆبەندییەکی سەردەمەکەیەوە و ڕەچاوی گەشەسەندنی ژیریییانەی ئەو بکات، ئەوە زۆر بە ئاسانی ئەو ڕاستییەی بۆ دەردەکەوێت کە ئەم نووسەرە دژی هەموو جۆرەکانی سیستەمسازی بووە و بۆ ئەوپەڕی توانای ئازادکردنی ڕۆحی مرۆیی بەهەردوو ڕەگەزەکەیەوە نووسیویەتی. ئەم دێباتەیە وا نزیکەی بۆ سەدەیەک دەچێت لە خۆراوا لەلایەن بیری چەپگەری کلاسیکەوە وروژێنراوە و تا هەنووکەش درێژەی هەیە و پێناچێت کۆتایی بێت چونکە مرۆی ئیدیۆلۆگی پێناچێت دەستبەرداری کوێربینییەکەی خۆی بێت. لەکاتێکدا گەر مێژووی ئەو دۆکیومێنتانە هەڵبدەینەوە کە لە ئەرشیفی بزووتنەوە چەپەکانی دنیادا کەڵەکەبوون، ئەوە دەسەلمێنرێت بۆمان کە ستەمکاری و غەدری خودی چەپە سۆسیالیستی وکۆمیونیستییەکان لە ژن و لە مافی ژن و لەئازادییەکانی ژن زۆر کوشندەتر بووە لەو ستەمەی لەلایەن بەرەکانی ترەوە لەدژی ژن و ژنایەتی ئەنجام دراوە. یەکەمین مۆدێلی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا کۆمۆنەی پاریس بوو، لەم بزووتنەوەیەدا لە ساڵی 1871 ژنان ڕۆڵێکی زۆر کاریگەریان هەبوو لە بەشداریکردن بۆ سەرخستنی ئەو بزووتنەوەیە و تەنانەت لەسەنگەرەکاندا بەرگری چەکدارییانەیان دەکرد. ژنان ئەگەرچی توانیبوویان ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان دابمەزرێنن، کەچی پیاوە دەسەڵاتدارە چەپەکانی ئەو کۆمۆنەیە لە پڕۆسەیەکی دەنگداندا بۆ بەشداریکردنی ژنان لە کایەی سیاسی دا، بەزۆرینەی هەرە زۆری ئەولیژنەیە بە (نەخێر) دەنگیان دا، ئەمە خودی گەورەترین فێڵ و غەدر بوو لە ژنان لەلایەن ئەوانەی بانگەشەی سەربەستبوونی ژنانیان دەکرد. بەڵام هاوکات بەم ڕووداوە هەر لەو ماوەیەدا، نیتچە پرۆفیسۆری فیلۆلۆگیا دەبێت لە زانکۆی بازل، لەو زانکۆیەدا لیژنەیەکی شەش پرۆفیسۆری دروست دەبێت بۆ دەنگدان بۆ وەرگرتنی ژنان بۆ خوێندن و فێربوون وفێرکردنی زانکۆیی کە بۆ ئەو سەردەمە شتێکی تەواو نوێ وتازە بوو، لەو شەش ئەندامە چواریان، کە یەکێکیان نیتچە بووە، بە (بەڵی) دەنگیان داوە بۆ بەشداریکردنی ژن. نیتچە خۆی لەنامەیەکیدا بۆ ڤاگنەر ئاماژە بەوە دەدات (کاتێک شۆڕشگێڕەکان ئەوەیان کرد و دواتریش مۆزەخانەی لوڤەریان سووتاند، ئیتر باوەڕم بە هیچ شۆڕشێکی لەو جۆرە نەما). جا نەک هەر لەو مۆدێلەدا بگرە چ لە مۆدێلی سۆڤیەت و چین و کوبا وڤێتنام وکۆریای باکوور و لە هەموو پارتییە کۆمیونیستییەکانی دنیادا، کەهەموومان دەزانین ژنان شان بەشانی پیاوان لەخەباتی سیاسی وسەربازیدا بەشدارییان تێدا کردووە، کەچی تا ئێستاش بۆ یەک جار لەیەکێک لەو مۆدێلانەدا ژنێک بەرپرسیارێتییەکی باڵای پێ نەسپێردراوە، بۆیە گەر ڕەخنە لەم پرۆگرامە ستەمکارییەی ئەو چەپانە نەگرین ئەوا ژنان دیسانەوە دەبنەوە بە قوربانی ئەو ئیدیۆلۆگیاچەواشەکەرانەیە، بۆیە هەموو ئیمانسیپاسیۆن وسەربەستبوونێکی ژنان لەوێوە دەست پێدەکات کە لە سەنگەری چەپەکان بێنە دەرەوە و بەرەو لیبرالیتێت خەبات بکەن. هەڵبەت نیتچە هەر لەسەردەمی خۆیدا تەنیا هاوڕێیەتی ئەو ژنانەی کردووە کە هەڵکەوتووی سەردەمەکەی خۆیان بوون و بووبوونە عەقلێکی ئازاد، وەک: کۆزیما ڤاگنەر، مالڤیدا ڤۆن مایزەنبوگ، لۆ سالۆمی. هەرسێ ئەم ژنە سەربەستە بەشداری کارایان هەبووە لە هۆشیارکردنەوە و ڕۆشنگەریکردنی مەسەلەی ژن لەسەردەمەکەی خۆیاندا و بەردەوامیش نیتچە پشتیوانی لێکردوون وئەگەر نیتچە دژ بەوان بیری بکردایەتەوە هەڵبەت ئەوان لەهەموو کەس نزیکتر بوون لێی و ئاماژەیان بە شتێکی لەو جۆرە دەدا، بەڵام لە نووسینەکانی ئەوانەوە جگە لە ستایشکردنی نیتچە شتێکی تر بەجێ نەماوە. هەر لەو ساڵانەدا نیتچە لە پەڕتووکی (مرۆڤانە، زۆر مرۆڤانە. بەرگی یەکەم. لەبڕگەی 425 دا، ل255 دا دەڵێت: مرۆ دەتوانێت لە وڵاتە بەشارستانیبووەکانی ئەوروپادا، بەهۆی ئەو سەدان ساڵ مێژووەی بۆ پەروەردەکردن هەیانە، ژنان بگۆڕن بۆ هەر شتێک کە بیانەوێت، تەنانەت لەژێر ئەو کارتێکردنانەدا ئەوان خەسڵەتەکان و بەهێزییەکانی پیاویش وەردەگرن، هەڵبەتە لەوەشدا دەبێت لاوازییەکانیشیان لەبەرچاو بگیرێت. مرۆ چەندێک حەز بکات، دەتوانێت هێندە ناچاریان بکات بۆ گۆڕین. بەڵام ئایا ئێمە چۆن بەرگەی ئەو قۆناغە ڕاگوزەرییە بگرین کە لەوێدا و بەدوای ئەوەدا دێتە ئاراوە، چونکە ڕەنگە ئەم قۆناغەش چەند سەد ساڵێک درێژە بخایەنێت.) هەڵبەتە نیتچە لەچەندین شوێنی تری نووسینەکانیدا قسەی لەسە ژن و هاوسەرگیری ومنداڵ خستنەوە کردووە و لەزۆر جێگەدا ژنی بە ژیان و بە ڕاستی پێناس کردووە، لێرەدا ئێمە شوێن ئەو تێمایە ناکەوین، بەڵکوو پتر قسە لەسەر ئەو مقۆمقۆیە دەکەین کە لەلایەن چەپە سۆسیالیستییەکانەوە دەخرێتە سەر نیتچە بەوەی دژەژن و باوکی نازیزم بووە.
چەپەکان کە هاتوهاواریانە لەوەی هیتلەر لە پەڕتووکەکانی نیتچەوە هاتۆتە دەر، ئیتر دەبێت لەمەودووا قڕوقەپی لێ بکەن، چونکە کاتێک لەو ساڵانەی دوواییدا پەڕتووکخانە تایبەتەکەی ماڵی هیتلەریان کردەوە، لەگەڵ ئەو هەموو دۆکیومێنت وبەڵگانەی هەی بووە، تاکە یەک ڕستە وبگرە بەیەک وشەش ناوی نیتچەی تێدا نەهاتووە، جگە لەو گۆچانەی نیتچە کە ئەلیزابێتی خوشکی نیتچە بەخشی بووی بە هیتلەر. هەڵبەتە ئەوەش ئاشکرایە کە ئەلیزابێت ڕۆڵێکی زۆر نێگەتیڤی بینیوە لەژیانی بیرکردنەوە و لە ژیانی تایبەتی فریدریشی برایدا. لێرەدا دەمەوێت بچمە سەر قسەکردن لەسەر یەکێک لەو ڕستانەی نیتچەی پێ بەدناو بووە، کە هۆکارەکەیشی هەر ئەلیزابێتی خوشکی بووە و بنج وبنەوانی ئەم چیرۆکە سەبارەت بە پەندەکە (کە دەچیت بۆلای ژنان قامچی لەبیر نەکەیت) کە لەبەشی یەکەمی زەردەشتدا هاتووە لەباسی (سەبارەت بە ژنانی پیر و لاو) بە یەکجاری بۆ خوێنەران ڕوون بکەمەوە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە زەردەشتی نیتچە لەڕاستیدا قامچییەکە لەبیر دەکات، ئەوە ژنێکە بیری دەهێنێتەوە کەلەگەڵ خۆیدا بیبات. واتە ڕاستە زەردەشت لێرەدا ئەم ڕستەیەی بە خوێنەرانی درکاندووە، بەڵام لەڕاستیدا وتەی ئەو نییە بەڵکوو وتە و ئامۆژگاری پیرەژنە بچوکەکەیە، کە جگە لە ئەلیزابێتی خوشکی کەسێکی تر نییە.
کەچی ئەم وتەیە نیتچەی لای ژنان بەدناو کردووە و ئیمەیجێکی قێزەونی لا دروست کردوون. بێئاگا لەوەی کە نیتچە هەم لە کۆی ژیانی کەسی وتایبەتی خۆیدا وهەم لە تەواوی نووسینەکانیدا هیچ جۆرە جیاوازییەکی ڕەگەزی نەکردووە وبگرە لە زۆر ڕووەوە ژنی خستۆتە سەروو ئاستی پیاو. لە پەڕتووکی (مرۆڤانە، زۆر مرۆڤانە)دا لە بڕگەی 377. ل243، دەڵێت (ژنی بەر کەماڵ مۆدێلێکی مرۆڤە، کە باڵاترە لە پیاوی بەرکەماڵ) چونکە هەموو ئەوەی سەبارەت بە بەرزەمرۆڤە لەنێو ئەو دۆخە زەلیلەدا کە مرۆڤ تێیدایە ژنان لەپیاوان پتر پێویستیانە بۆ خۆ تێپەراندن، کەم نین ئەو ژنانەی لەژیاندا بەو ئەزموونە تێپەڕیون و ئەوانەشی لە بوارەکانی هونەر و ئەدەب وفیکردا ئیلهامیان لە بیرۆکەکانی نیتچە وەرگرتووە بۆ گۆڕینی بەهاکان و بۆ کردنی شتی ئەستەم و نەکردە و بۆ تێگەیشتن لە کولتور و بۆ ڕەخنەگرتن لە فەلسەفەی خۆراوا کە مەسەلەی جەستەی فەرامۆش کردووە، لێرەدا هێندە بەسە ناوەکانی وەکوو (سیمۆن ڤایل، سیمۆن دی بوڤوار، ئایین. ڕاند و هانا ئارێنت) بهێنینەوە. بۆیە بیرکردنەوەی نیتچە بۆ فیکری فیمینیزمی لەمڕۆدا بریتییە لە ڕێخۆشکەرێکی سەرەکی. ڕەخنەکانی نیتچە لە (دوامرۆڤ) کانیاوێکی گرنگن بۆ ڕەخنەکانی فینیزم لەو جۆرە مرۆڤە شەهوەتباز و شەبەقییەی کە خەریکی کۆنزوم و بەکاڵاکردنی هەموو شتێکە، مۆدێلێکی مرۆڤ کە زیانی هەم بەپیاو هەم بە ژن گەیاندووە. هەروەها ئەو سێ قۆناغەی بەسەر ڕۆحدا دێت کە لە زەردەشتدا باسی لێوەکردووە، قۆناغی وشتر، وەک قۆناغی هەڵگرتن وبەرگەگرتنی کۆڵ وئازارەکانی ژن لە کۆمەڵگەدا، وە قۆناغی شێر، وەکو ڕۆحی بوێر و ئازایانەی ژن بۆ بەگژداچوونەوەی ئاغاکان و خوداکانی سەرەوەی و قۆناغی منداڵ، وەک قۆناغی پاکبوونەوە ولەسەرەتاوە دەست پێکردنەوەی ژیانێکی تازەی سەروەرانە و سەربەخۆ. لە قۆناغی مناڵبوونەوە ئیتر سەربەخۆیی ژن دەست پێدەکات، زەردەشت دەڵێت (منداڵ چەرخێکە لەخۆیەوە خلۆر دەبێتەوە) واتە سەرەتایەک و بوونێکی سەربەخۆ. مرۆ تا سەربەخۆ نەبێت و نەبێتە کەسێکی نوێ و ئیندیڤیدومێکی سەربەخۆ بەهیچ جۆرێک ناتوانێت سەربەستانە بچێتە جیهانەوە. پرۆگرامێکی وەها پتر بۆ ژن شیاوترە وەک بۆ پیاو.
نیتچە کەسێکی سادۆماخۆ نەبووە تا چێژ لەئازاردانی ئەویتر وەربگرێت، وە هیچ کاتێک و لەهیچ بڕگەیەکی تەواوی نووسینەکانیدا دەربارەی (بەرزەمرۆڤ) مەبەستی لەوە نەبووە ڕەگەزی نێر زاڵ بکات، ئەگەرنا لەبری (بەرزە مرۆڤ) ئەو (بەرزەپیاو)ی دەخواست. بۆیە چەمکی مرۆڤ چەمکێکی هەمەکیگرترە و هەموو ڕەگەزەکان وەکوو یەک لەخۆ دەگرێت، بگرە لای نیتچە کاتێک ژنێک ڕواڵەتی باوی ژنبوون تێدەپەڕێنێت بەرەو ئاستی تر ئەو زۆر سەرکەووتووانەتر و کاریگەرانەتر لەپیاو دەتوانێت ببێتە (بەرزەمرۆڤ). نیتچە لە نووسینێکیدا ساڵی 1883 ز دەڵێت: (براکەم، هیچ دڵنەواییەکم نییە بۆ ژن جگە لەوەی پێی بڵێم: هەروەها تۆش دەتوانیت بەرزەمرۆڤ بهێنیتە دنیاوە.)
قامچییەکەی دەستی لۆسالۆمی و ئەسپلیسکەکەی نیتچە و ڕێ.
چیرۆکی ئەم قامچییە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ جێیەکی تر، کە زۆرینەی هەرە زۆری خوێنەرانی زەردەشت لێی بێئاگان، یان گەر ئاگاداریشی بن نایلکێننەوە بە بنەڕەتەکەیەوە و فەرامۆشیان کردووە. ئەویش چیرۆکی ئەو وێنەفۆتۆگرافییەیە کە ساڵی 1882 نیتچە ڕێکی دەخات بۆ خۆی وپاول ڕێ و لۆ سالۆمی هاوڕێی. لە وێنەکەدا نیتچە لۆ سالۆمی دەکاتە ژنێکی بەهەژموون و باڵادەست و قامچییەکەی دەداتە دەست وخۆی و پاوڵ ڕێی دەکاتە ئەو دوو ئاژەڵەی کە ئەسپلیسکەکەی بۆ ڕادەکێشن. لەو وێنەیەدا لۆ سالۆمی وەکو ژنێکی دۆمینانس و بە هەژموون هەردوو پیاوەکە دەخاتە جووڵە. لێرەدا نیتچە ویستوویەتی ئەوە پیشان بدات کە چۆن ئەو دوو فیلۆسۆفە بە فەرمان و ئارەزووی لۆسالۆمی دەڕۆن بەڕێوە. نیتچە ڕێک مەبەستی لەوە بووە پیاو چەندێک داناش بێت، کاتێک ژنێک دانا دەبێت، پیاو ئامادەیە جڵەو بداتە دەست ژنەکە. بەوەشدا لەو سەردەمەدا لۆ سەربەستترین وئازادترین و داناترین ژنە نووسەر بوو، هەربۆیە نیتچە سەرسامی بووبوو، وە ڕازی بووە بەوەی دۆمینانتی ژن جڵەوگیری بکات. لەم ڕووەشەوە ئەو بەردەوام لە ناکۆکی ودەمەقاڵێدا بوو لەگەڵ دایکی و ئەلیزابێتی خوشکی دا، وە ئەوان زۆر سووک سەیری ژنێکی ئازادی وەک لۆ یان دەکرد. بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە زۆر تووڕەبوون لە فریدریش و پێیان دەگووت ئەم چەتیوە بەرەڵا بێ ئەسڵ و فەسڵە ئابڕووی بردووین.
قامچییەکەی ئەریستۆ و فیلیس
بەڵام دەشێت ئەم وتەیە پەیوەندی بەو بەسەرهاتەشەوە هەبێت کە لە مێژووی فەلسەفیدا خراوتە پاڵ ئەریستۆتێلس وەکو پەروەردەکارێکی میر ئەلێکساندەر، بەڵام ئەریستۆتێلس بۆ فیلیس، ئەو ژنەکارەکەرەی ماڵی میر کە دۆستی ئەریستۆتێلس بوو، پەیوەندییەکی تری تەواو جیاواز و لاوازی هەبوو. ئەریستۆتێلس ئیمپراتۆرێکی پەروەردە کرد، کەچی لەماڵەوە فیلیس زاڵ بوو بەسەریدا. هەمان چیرۆک لای سوکرات وزاینتیپیش هەیە. کە سوکرات دەرەقەتی دەمی ژنەکەی نەدەهات بۆیە ناچار دەبوو مالەوە بەجێ بهێڵێت و بکەوێتە کۆڵان و جادە وگۆرەپانەکانی ئەتینا و قسە بۆ خەڵک بکات، ئەمیش هەموو گەنجانی ئەتینای هار کرد بوو، کەچی خۆی لەماڵەوە بەدەست ژنە هارەکەیەوە زەلالەتی بوو. لیۆناردۆ داڤینشی تابلۆیەکی هەیە کە لە ساڵی 1475 دا نەخشاندوویەتی تێیدا ئەریستۆ لەسەر دەست و ئەژنۆ کەوتووە و فیلیس لەسەر پشتێتی و بە قامچی پیای دەکێشێت، ئەم دیمەنە چەندین نیگارکێشی تر کێشاویانەتەوە. دیارە لێرەدا نیتچەش ویستوویەتی هەمان دیمەنی ئیرۆتیکی نێوان ژن وفیلۆسۆف بسازێنێتەوە.
بەڵام کاتێک نیتچە پەیوەندی لەگەڵ لۆ دا کۆتایی پی دێت، ئەم پەیوەندییە ئیرۆتیکییەش کۆتایی پێ دێت و ڕەنگە ئیتر هاوکێشەکەش هەڵبگەڕێنێتەوە وقامچییەکە لەدەستی لۆ وەربگرێتەوە. واتە لەو قۆناغەدا لۆ وەکو ژنێکی بە دەسەڵات ڕۆڵی سادۆماخۆی دەبینی و دواتر نیتچە دەیەوێت ئەو ڕۆڵە لە لۆسالۆمی بسەنێتەوە. هەڵبەتە ئەم پەیوەندییەی نێوان ئەو دووانە پڕی بووە لە ناکۆکی ولەناتەبایی و لە دژیاری، کە هۆکارەکەیشی خودی نیتچە نەبووە بەڵکوو ئەلیزابێتی خوشکی لەو نێوەندەدا ڕۆڵێکی بەدکارانەی وازی کردووە. ئەلیزابێت خۆی لە بیۆگرافییەکەیدا چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە ڕێک وڕەوان پەیوەندی بە مەسەلەی قامچییەکەوە هەیە، ئەو وەها دەست پێدەکات: (کاتێک فریتس (لە ماڵەوە بە نیتچەیان دەگوت فریتس و بە ئەلیزابێتیان دەگووت لاما، واتە بەرخۆلە) لە سەرەتای 1882 دا لە ناومبورگ سەردانی کردین، من نۆڤێلەکەی تورگنێڤ(یەکەمین ئەوین)م بۆ خوێندەوە. کە باسی کیژێکی بزێوی گەنج دەکات ناوی سینایدایە، بە سرووشت وکارەکتەرێکی گوماناوی پڕ لە دڵەڕاوکێوە لە یەککاتدا لەلایەن دوو کەسەوە خۆشدەویسترێت، ئەو دوو کەسەش باوک و کوڕێکن لە خانەوادەیەکی دەرەبەگی سەدەی نۆزدەی ڕوسیا، کە دیارە تورگنیڤ ویستوویەتی لەڕووی پسایکۆلۆگییەوە دۆخی کارەکتەری میر و دەرەبەگەکانی ئەو سەردەمەی ڕوسیا پیشان بدات. باوکەکە پیاوێکی چل ساڵانی بەهێز و پڕ لە وزە و توندوتۆڵییە، کوڕەکە هێشتا لاوێکی نموونەیی نەرمونیانی هەژدە ساڵانە. ئەم کیژە جوانە جارێکیان پیاوەکە پێش خۆی دەخات. کوڕە شەیداکە بەمە دەزانێت و خۆی مەڵاس دەدات بۆیان، دەبینێت کیژەکە پیاوە عاشقەکەی خستۆتە سەر ئەژنۆ و باوکیشی لێی دەپاڕێتەوە و بە قامچی لێی دەدات، بەشێوەیەک کە قۆڵ و باڵی تەواو سوور هەڵگەڕاون، سەرباری ئەوەش کیژەکە هەر باوکەکەی خۆش دەوێت). دیارە بەدیدی ئەلیزابێت، ئەم کیژە بزێوە ئەو کارەکتەرەیە کە لۆ سالۆمی بەرجەستە دەکاتەوە، لەو ڕۆژانەدا تەمەنی لۆ هەمان تەمەنی ئەو کیژە بوو سینایدای 21 ساڵ، هەردووکیان، واتە سینایدا و لۆ سالومی، وەکو یەک پتر لە یەک پیاو لەیەککاتدا حەز وئارەزوویان لەسەر بوو. لەڕووی دەروونناسییەوە ئەم چیرۆکە باس لە کیژێکی جوان دەکات کە دەسەڵاتی هەیە بەسەر ئەو پیاوانەی خۆشی دەوێن، ئازار و ئەشکەنجەشیان دەدات. هەڵبەتە ئەم دیمەنەی ئەشکەنجەدان مانایاکی سێکسوئێلیشی هەیە. چونکە لە دیمەنێکی تردا کە کوڕ وباوکەکە بەجزمە و قامچییەوە لە ئەسپەکەیان دادەبەزن و بەجیا پیاسەیەک دەکەن، کوڕەکە ئەم جارە دیمەنێکی تەواو جیاواز دەبینێت، دیمەنێک جیاواز لەوەی پێشوو، تێیدا هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە و دوای ئەوەی ناکۆکی دەکەوێتە نێوان باوکەکە و سینایدا، باوکەکە داوای گوێڕایەڵی لە سینایدا دەکات وئەمیش مل نادات بۆی، تا دەگاتە ئەوەی باوکە توڕە دەبێت و دەکەوێتە قامچی لێدانی کیژەکە. ئاوا ئیتر پیاوە توڕەکە دەکەوێتە لێدانی کیژە باڵادەستەکەی پێشوو، لەگەڵ ئەوەشدا (کیژەکە هێشتا پیاوەکەی خۆشدەوێت). ئەلیزابێت وای دەگێڕێتەوە، کە سینایدا قۆڵی بەرز دەکاتەوە بۆ لای دەمی و ئەو شوێنانە ماچ دەکات کە بەقامچی سووربوونەتەوە. ئینجا باوکەکە قامچییەکەی لەوناوە توڕ دەدات. دواتر کە دەچێتەوە لای کوڕەکەی و پێکەوە سواری ئەسپەکانیان دەبنەوە، باوکەکە بە دەستی دەژەنێتە ملی ئەسپەکە تا بڕوات، کوڕەکە پێی دەڵێت قامچییەکەت لەکوێ (لەبیرکردووە). باوکەکەش دەڵێت: (لەبیرم نەکردووە) بەڵکوو (فڕێمداوە).
ئەم دەقەی تورگنیڤ کە بەمەبەست ئەلیزابێت بۆ براکەی دەخوێنێتەوە کاریگەری لەسەر بەجێ دەهێڵێت. چیرۆکەکە باس لە ڕۆڵی جێگیر وسەربەخۆییانەی سینیادا دەکات کە لە هەردوو بارەکەدا پیاوەکەی هەر خۆش دەوێت، کاتێک قامچی دەوەشێنێت وکاتێکیش قامچی بەر دەکەوێت. بۆیە لەهەردوو بارەکەدا ئەگەر پیاو بچێت بۆ لای ژن یاخود ئافرەت نابێت قامچییەکەی لەبیر بچێت. لای تورگنێڤ ئەگەرچی قامچی ئامرازێکی لێدانە کەچی دواجار فڕێی دەدات، بەڵام بەگێڕانەوەکەی ئەلیزابێت وا نییە و باسی فڕێدانی قامچییەکە ناکات بۆ نیتچە، بەڵکوو هەمیشە لێدراوەکە سەرباری ئەشکەنجەکەش هێشتا لێدەرەکەی خۆی خۆش دەوێت.
هەڵبەتە نیتچە خۆیشی گومان لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی تورگینیڤ بەزاری ئەلیزابێت دەکات بۆیە خۆی وێڵی دۆزینەوەی چیرۆکەکە دەبێت، وەک خودی ئەلیزابێت دەیگێڕێتەوە نیتچە حەزی لە دیمەنی قامچیکارییەکە نەبووە. بەڵام ئەم سووربووە لەسەر ئەوەی بە براکەی بڵێت لەناو سرووشتی مێ دا ئەو مەیلە بۆ (پێویستبوونی پیاوی بەهێز) و قامچی هەیە و دەبێت هیرارشیەتی دەسەڵاتی ڕەگەز لەو پەیوەندییەدا هەبێت. هەڵبەت قامچی لێرەدا مێتافۆرێکە بۆ هەموو ئامرازەکانی دەسەڵات، نەک قامچی وەک خۆی بگرینە دەست. بۆیە ئەلیزابێت لەڕێی ئەم چیرۆکەوە دەخوازێت بە براکەی بڵێت ژنان گەر دەسەڵاتیان بەسەرەوە نەبێت، لاسار ودزێو و سرک و بێشەرم دەبن. دەسەڵات ژنان گوێڕایەڵ دەکات. بەڵام نیتچە ئەم گێڕانەوەیە وێڵ وفەرامۆش دەکات و لەو وێنەیەدا تێزەی دەسەڵات لە پیاوەوە ڕادەستی ژن دەکات. واتە لەو فۆتۆیەی کە لە لوتسێرن گیراوە نیتچە دیدگاکەی خوشکەکەی هەڵدەگەڕێنێتەوە وقامچییەکە دەداتە دەستی لۆ سالۆمی. واتە دەسەڵات وهەژموون دەگەڕێنێتەوە بۆ ژن، ئاوا ئیتر لەنێوان ئەلیزابێت و هەموو ژنە ئازادەکانی ئەوسا و ئەمڕۆدا جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت ڕاگەیەنراوە.
نیتچە لەنامەیەکیدا باسی ئەوە دەکات کە چۆن ئەلیزابێت پێشنیاری بۆ پیاو ئەوە بووە کە دەسەڵاتیان بەسەر ژندا هەبێت، بەڵام نیتچە گووتوویەتی (نا). چیرۆکی ئەم قامچییە جارێکی تریش دوای ساڵێک لە دیمەنی ستۆدیۆکەی لۆریتس ساڵی 1882، واتە لە ساڵی 1883دا دەردەکەوێتەوە کاتێک ئەلیزابێت دەچێت بۆ بینینی فریدریش لە ڕۆما. کاتێک فریتسی بەشێک لە زەردەشت بۆ لاما دەخوێنێتەوە لە نەسکی (لەبارەی ژنانی پیر وگەنجەوە) کە باسی ئامۆژگاری پیرەژنەکە دەکات بۆ پیاوان بەوەی (کاتێک بچن بۆلای ژنان، قامچی لەبیرنەکەن) لە نامەیەکدا ئەلیزابێت ئەوە دەگێڕێتەوە کە ئەو ساتەوەختە تووشی خورپەیەک بووە و بە فریتسی برای گوتووە: (ئۆی لە تۆش فریتسی! دڵنیام ئەو ژنە پیرە منم… فریتسی برام پێم پێکەنیوە و وتوویەتی کچێ با ئەوە بەس لەنێوان خۆماندا بێت و لای کەس نەیدرکێنیت. لەو کەینوبەینەدا ئیتر فریتس بیروڕای لەسەر ژن گۆڕا و هەستم بەوە دەکرد کە بەتەواوەتی دانی بە هەموو مەسەلەی ژن دا دەنا.)
لێرەوەیە خاوەنی ڕاستەقینەی پەندی قامچییەکە نە نیتچەیە ونە زەردەشتەکەی، بەڵکوو ئەلیزابێتە. کە هەوڵ دەدات براکەی لە خۆشەویستەکەی بکات و بە چیرۆکەکەی تورگینێڤ ئەو پەیوەندییە جێندەرییە توندوتیژەی بۆ ڕوون بکاتەوە. یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی نیتچە فرانز ئۆڤەربێک لە وتارێکدا باسی مەسەلەی ژن لای نیتچە دەکات:)ئەلیزابێت لەو بڕوایەدا بوو هەموو مەسەلەی ژن دەبێت لەڕێی قامچی و مەتبەخەوە چارەسەر بکرێت… بەڵام ئەمە بەهیچ جۆرێک ڕای نیتچە نەبووە).
لە لەبیرچوونی قامچییەوە بۆ فڕێدانی قامچییەکە
هەر لە پەڕتووکی زەردەشتدا لەبەشی سێهەمیدا لە نەسکی(گۆرانییەکی تری سەما(وەرگێڕانە کوردییەکەی.ئازاد بەرزنجی ل 459) دیمەنێکی دیالۆگی تێدایە لەنێوان زەردەشتی سەماکەر و ژیان دا دەکرێت، هەڵبەت لەوێدا ژیان لەبەژنی کەسێکدا بەرجەستە دەبێت، کە کتومت ئەو کەسە ڕەنگدانەوەی چیرۆکی لۆسالۆمی پێوەیە. لەوێدا زەردەشت دەڵێت: (من بە سەماوە دوات دەکەوم، بچووکترین شوێنپێت هەڵدەگرم. تۆ لەکوێیت؟ دەستتم بدەرێ، یا هیچ نەبێت پەنجەیەکت… بەڕاستی بێزار بووم لەوەی بەردەوام شوانی مەڕئاسای تۆ بم. ئەی جادووگەری شەڕەنگێز، تا ئێستا هەر من سترانم بۆ تۆ چڕیوە. ئێستا تۆ دەبێت هاوار بکەیت. دەبێت لەگەڵ لێدانی قامچییەکەمدا سەما بکەیت و هاوار بکەیت! پێتوایە قامچییەکەم لەبیر چووە؟ نەخێر.) تا ئێرە زەردەشت لاوێکی گوێڕایەڵی ئامۆژگارییە کۆنەکەی پیرەژنەکەیە.
بەڵام زەردەشت دوای ئەمە ئیتر بیروڕای خۆی دەگۆڕێت بەرانبەر بە ژن و بە ژیان، لەبری ئەوەی وەکو سادۆماخۆیەک قامچی هەڵگرێت بۆی، ژیان دەچرپێنێت بە گوێچکەیدا و داوای ئارامبوونەوە و هێوری و نەرمونیانی لێ دەکات: (هێی زەردەشت! بەو شێوە ترسناکە قامچییەکەت مەوەشێنە! تۆ خۆت باش دەزانی کە ژاوەژاو هزر دەکوژێت، منیش وا ئێستا هزرگەلێکی ناسک بە زەینمدا دێن… من و تۆ کارمان نە بە چاکە ونەبە خراپە هەیە. ئێمە لەسەروو چاکە و خراپەوە دورگە و مێرگوزاری خۆمان دۆزییەوە… ڕاستە من و تۆ لەدڵەوە یەکمان خۆشناوێت، بەڵام لەبەرئەوەی بەدڵ یەکمان خۆش ناوێت، بۆ دەبێ ئیتر ڕقمان لەیەکتر بێت. ل 459).
نیتچە ئەم بیرۆکەیەی لە ئارتور شۆپنهاوەرەوە وەرگرتووە لە پەڕتووکی (پارێرگا و پارالیپۆمێنا. بەرگی دووەم) نەسکی (دەنگەدەنگ و ژاوەژاو. ل 697 701) کە دەڵێت(تۆ ئەوە دەزانیت کە: دەنگەدەنگ بیرکردنەوە دەکوژێت). زەردەشتیش ئیتر لەو توندوتیژی و ژاوەژاوە دوور دەکەوێتەوە، لەبەرئەوەی (هزرینی ناسک بەمێشکیدا دێت). لێرەوەیە دواجار نیتچە بەهەموو حیکمەتەکانیەوە خۆی ڕادەستی ژیان دەکات و لەگەڵ ژیاندا، واتە لەگەڵ لۆسالۆمی دا ئاشت دەبێتەوە. ئیتر ئەو بەهیچ جۆرێک باسی قامچییەکە ناکات، ناشڵیت لەبیری کردووە، بەڵکوو بەتەواوەتی ئامۆژگارییەکەی پیرەژنەکە، کە خوشکەکەی خۆیەتی، وێڵ وفەرامۆش دەکات و لەبری دەسەڵات بەسەر ژن دا، نەرمونیانی هەڵدەبژێرێت. بێهۆ نییە، ئەلیزابێت باسی هەموو بەشەکانی زەردەشتی کردووە، باسی ئەم بەشەی بەهیچ کلۆجێک نەکردووە. ئیتر لەوە بەدوا ئەو چیرۆکی قامچییەی ناو ستۆدیۆکەی لورینتس کە لە ساڵی 1882دا دەستی پێکرد، بەوەی لۆ سالۆمی دۆمینانس و هەژموونی پیاوەکانی دەکرد و قامچییەکە بەدەستی ئەوەوە بوو، وە ساڵێک دواتر واتە لە 1883 دا لە بەشی یەکەمی زەردەشتدا قامچییەکە بەپێچەوانەوە پەیدا بۆوە بۆئەو کەسەی دەچێت بۆلای ژنان، نابێت قامچییەکەی لەبیربچێت، کەچی ساڵێکی تر دوای ئەمەش واتە لە ساڵی 1884دا لە بەشی سێهەمی زەردەشتدا بەتەواوەتی قامچییەکە فڕێ دەدات و ڕێی ژیان و بیرکردنەوەی نەرم دەگرێتەبەر. ئیتر لێرە بەدواوە زەردەشت جۆرێکی تر بیر لە ژیان و لە لۆسالۆمی دەکاتەوە. واتە لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا فیکری نیتچە لە فۆرمی جیاجیادا دەرکەوتووە، ئەمەش خەسڵەت و تایبەتمەندی فیکری ئەوە کە فرەمانایی و فرەدیدگایی لە خۆی گرتووە و بیرۆکەکانی خۆیان دەرگیری ئەزموونەکانی ژیان کردووە، نەوەک لە ئایدیۆلۆژیایەکی پێشتر لەقاڵبدراوەوە داڕێژرابن. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 04-02-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە بەکر عەلی 3
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 04-02-2021
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-02-2021 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
ژیاننامە
شاناز
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
کورتەباس
تەرجەمە
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
19-06-2020
ڕاوێژ فەرهاد
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
22-03-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
10-05-2022
شەنە بەکر
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
03-01-2025
هاوڕێ باخەوان
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
ژیاننامە
شاناز
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
کورتەباس
تەرجەمە
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5 چرکە!