#عەباس فەرەج# تیپی کچان درووست دەکاتەوە
دوای ماوەیەک دابڕان لە مەشقدانەوەی تیپی فوتساڵی کچان لە شاری سلێمانی و دوورکەوتنەوە لە خولەکانی کوردستان و ئێڕاقی، سلێمانی جارێکی تر دەبێتەوە خاوەن تیپێکی تۆکمەی فوتساڵ لە سەر ئاستی کوردستانیش دەیانەوێ کێبڕکێ بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستا عەباس فەرەج دەیەوێت تیپێک لە پارێزگای سلێمانی درووست بکات و شەڕی سەرجەم یانەکانی تری کوردستان بکات، لەم بارەشەوە عەباس فەرەج بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئامادەکارییەکانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی تیپێک لە شاری سلێمانی درووست بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین کێبڕکێ بکەین لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکانی کوردستان و ئێڕاق، هۆکاری دواخستنی درووست کردنی تیپەکەش بەهۆی دیاری نەکردنی خولی فوتساڵ بوو بۆ ئاستی کچان، لەبارەی ڕێکەوتنیش لەگەڵ تیپەکان عەباس فەرەج وتی: لە شاری سلێمانی لەگەڵ چەند تیپێک کۆدەبینەوە ئەگەر زانیمان تیپێک هەیە لەگەڵ ئێمە دەگونجێ بە دڵنیاییەوە لەگەڵیان ڕێک دەکەوین، بەڵام ئەگەر هەر زانیمان ئەو کچانەی ئێمە هەر پشتگوێ دەخرێن ئەوا لەگەڵ تیپێکی دەرەوەی سلێمانی ڕێکدەکەوین، وتیشی یانەی دەرەوەی شاری سلێمانیش ئامادەی ئەوەیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بە ناوی ئەوانەوە بەشداری لە خولی فوتساڵی کچانی نایابی یانەکانی کوردستان بکەین، ئەگەر هەر تیپ لە ناو شاری سلێمانی نەبێت، سەد لە سەد تیپەکە درووست دەکەینەوە دەچینە دەرەوەی شاری سلێمانی لەگەڵ تیپێک ڕێکدەکەوین بۆ ئەوەی بتوانین ئەم کچە یاریزانانە بەردەوام بن لە یاری کردن و مەشقی بەردەوامیان پێ دەکەین بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشکەش بکەین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 600 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!