بەڕێز بنەماڵەی ﮪونەرمەندی
ناوداری کورد #عومەر چاوشین#
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد و ئەکتەری دیاری بواری فیلم و شانۆ (عومەر چاوشین) مان پێگەیشت.
عومەر چاوشین یەکێکبوو لە ئەکتەرە بە تواناکانی بواری شانۆ و دراما و سینەمای کوردی و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە و یەکەمین هونەرمەندی کورد بووە کە ڕۆڵی ئافرەتی بینیوە، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەس و کار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو بەردلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە وانا الیە (راجعون)
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری #هەولێر#
#2023-01-15#