ئەگەر تۆ نەبی بە یارم، خوا ئەسازێنێ کارم.
ئەگەر لە ژیاندا دڵخۆش و ئارامم نەکەی، کەسانی تر هەن ئەو کارەم بۆ بکەن. پەندەکە مەبەستی پەیوەندی خۆشەویستییە لەنێوان دوو کەسدا، کوڕێک بە کچێک دەڵێت ئەگەر هاوسەرگیریم لەگەڵ نەکەی کەسانی تر هەن ژیانم لەگەڵ پێکبهێنن و دڵخۆشم بکەن. [1]