بە تەماشا، نابیتە پاشا.
سرووشتی کەسەکان لە کۆمەڵگەدا جیاوازە، هەر یەکەیان بەپێی ئەو پەروەردەیە ڕەفتاردەکەن کە لەخێزانەکەیانەوە وەریانگرتووە، کەسانێک هەن زۆر بەڕەوشتن و چاونابڕنە هیچ شتێک، بەپێچەوانەشەوە کەسانێک هەن چاودەبڕنە ئافرەتی خەڵکی، پەندەکە بە کەسێکی چاولەدەر ئەوترێ کە بەردەوام تەماشای ئافرەتی خەڵکی بکات. [1]