چۆلەکەپەرچەی چەڵتووکان
خەتی سپی وەک برۆ بە سەر چاویدا کشاوە. پشتی قاوەیی ئاماڵ خورمایییە. پاشەڵی ئاماڵ خورمایییە. بەرزگی سپی ئاماڵ بۆرە. باڵی تاڕادەیەک خڕن. لە نێو زەل و قامیشەڵانی کەناری دەریاچان دەژی. لەسەر پنچکی کوورتی زەلاندا هێلانە ساز دەکات هاوینان زۆر هەیە. [1]
#فەرهەنگی باڵندە#
#ئەحمەد بەحری#