تا جێی ڕم نەکەیتەوە، نەیچەقێنی.
ڕم: ئامێرێکی جەنگی کوردییە، پێکدێت لە دارێکی درێژی قەفقەفی لووس، ئاسنێکی لووتتیژی بەسەرەوەیە لە جەنگدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لەوەیە لەناو کۆڕوکۆبووەنەی کەسانی گەورەدا، ناکرێت قسە دەرپەڕێنیت، دەکرێ قسە بیری لێبکرێتەوە پاشان دەربڕێت. واتە: قسە وەک ڕم تیژە، گەر بە هەڵە بوترێت دڵی بەرانبەر برینداردەکات.[1]