تۆ موویەک ئەبینی، من دەسیپێچکێک موو.
موو: مەبەست لە تاڵی موی سەرە کە زۆر باریک و بچووکە، دەستپێچک: دەستە یان گورزە: (فەرهەنگی خاڵ) دەسرپێچکێک موو، مەبەست لە پرچی ئافرەتە کە لە گورزەیەکی زۆر موو پێکدێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لە کاردا تۆ بەقەدەر من شارەزانیت و شت نازانی. ئەگەر تۆ بەقەدەر تاڵە موویەک بزانیت، من بەقەدەر پرچی ئافرەتێک دەزانم.[1]