برووسکەی پیرۆزبایی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سکرتێری #بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان BRDK#
بەڕێز/ عەبدوڵڵا کەمال
سکرتێری بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردیی و جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان دەکەین.
هیواخوازین جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان، باشترکردنی دۆخی حوکمڕانی زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لەم بۆنە نەتەوەییە بە دەرفەتێکی گرنگی دەزانین، پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی دووپات بکەینەوە.
نەورۆزی کوردانتان پیرۆز بێت و سەرفراز بن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#21-03-2023#
[1]