خاسان منیان نەگەرەک و منیش خراپانم ناوێ.
خاس: باش، چاک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) نەگەرەک: نامەوێت، پەندەکە پەیوەندی بە ژیانکردن و هاوسەرگیرییەوە هەیە، کەسێکی لاوێک دەیڵێت کە مەبەستی بێت هاوسەرگیری بکات، گەر لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا کەسێکی باش و دڵخوازی بە دڵی خۆی دەستنەکەوێت، هی خراپی ناوێت.[1]