سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە #17-04-2023# لە شاری #سلێمانی# #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# سەردانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کرد و لەلایەن جووتیار نووری لێپرسراوی مەکتەب و فریال عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان و ئەندامانی مەکتەب پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی حزبی و چۆنییەتی کارکردنی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و هەنگاونان بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردن، گفتوگۆی هەمەلایەنە ئەنجام دراو هەنگاوەکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کرا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 661 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!