بووە بە داشی دامەی.
دامە جۆرە یارییەکی کوردەوارییە لەسەر تەختە و مقەبا و زەوی هێڵکارییەکی ئاسۆیی شەست و چوار خانەیی دەکرێت، دوو کەس یارییەکە دەکەن و هەر یەکەی بە شازدە داش، دەچنە ناو یارییەکەوە و کۆمەڵێک ڕێسا و بنەما بەڕێوەی دەبات و براوە و دۆڕاوی خۆی هەیە، داش واتە بەرد، یارییەکە بە جولاندنی بەردەکان دەست پێ دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەلایەن کەسێکیترەوە بەکاربهێنرێت بۆ هەر مەرامێک و بە ئارەزووی خۆی بجولێنێت دەوترێت: بووە بە داشی دامەی.[1]