بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەی کەمی وەرگرتنی بڕی گەنم لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لەپێناو چارەسەر کردنی و زیاد کردنی بڕی دیاری کراو. لەوبارەیەوە بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: پەیوەندیمان کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئێراق بە مەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی کەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و داوامان کردووە ئەو بڕەی کە دیاری کراوە بۆ هەرێم زیاد بکرێت. وتیشی: بڕیارە داواکارییەکەمان کە داواکاری جوتیارانی هەرێمە، بەم نزیکانە بگاتە بەردەستی سەرۆکی وەزیرانی ئێراق محەمەد شیاع السوودانی. ئاماژەی بەوەشدا کە؛ جوتیارانی هەرێم ڕەنجێکی زۆریان داوە تاوەکوو بەرهەمی گەنمیان بەڕێژەیەکی باش بڕواتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق و ئێمەش هەوڵی جددی دەدەین تاوەکوو ئەو ڕێژەیەی دیاری کراوە زیاد بکرێت لە چوارچێوەی پلانی بە بازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئێراق بە هەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا 2023 لە هەرێمی کوردستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!