ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #13-06-2023# لە شاری #هەولێر# #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشوازی کرد لە پێدرۆ مارتێنیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە ئێراق.
دۆخی هەرێمی کوردستان و ئێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون، هەردوولا دید و سەرنجی خۆیان خستەڕوو، تەئکیدیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 657 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!