12 سانتیمێترە. باڵندەیەکی پڕ سەروسەدایە. زۆرتر خۆ نەدیو دەکا. پشتی قاوەیی مەیلەو بۆرە. خڕایی کلکی ئاماڵ ڕەشە و شاپەڕی کەناری کلکی سپییە. نێوچاوان و سەر و لاجانگی نێرە تەواو ڕەشە و هیی مێیە قاوەیییە. نێرە و مێیە هەردوو دەوری چاویان بەئاڵقەیە و بەرزگیان سپییە. مێیە لە کەلەکاندا تووکی ئاماڵ زەردی هەیە. ئەو باڵندەیە زۆرتر خۆ لەنێو پنچکاندا حەشاردەدات و کاتی فڕین کلکی قیت ڕادەگرێ. لەبێشە و نێو پنچکان دەژی. هەروەها لەنێو ئەو دۆڵ و دەرانەی کە ئاویان پێدا دەڕوات دەبینرێ. لەنێو گیا و پنچکی چردا هێلانە دەکا. هاوینان زۆر هەیە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=501421&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی دەنگی چۆلەکەپەرچەی سەر و لاجانگ ڕەش=KTML_Link_External_End=
سەرچاوەی وێنە (HANDBOOK OF WESTERN PALEARCTIC BIRDS)
#فەرهەنگی باڵندە#
#ئەحمەد بەحری#