سپێناخ جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر مەوادی خۆراکی کانزایی، خواردنی بۆ پیاوان و خانمان یەگجار بەسوودە، بەڵام لە ڕوویەکی جیاوازترەوە سوودی دیکەی بۆ پیاوان هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پزیشکانی ماڵپەڕی (زانیاری بۆ هاوسەران)، سەوزەی سپێناخ لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی فراوان مەنگزیۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی کرانەوەی دەمارەکانی خوێن و سووڕی خوێن لە ئەندامی نێرینەی پیاودا زیاد دەکات و کاتێک سووڕی خوێن لەم بەشە هەستیارەی پیاو زۆر دەبێت، کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت لەسەر ڕەپبوون، یاخود هەستانەوەی ئەندامی نێرینەی پیاوان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!