کەس بە خەونان نەبووە پاشا.
خەون: بنەما زانستییەکەی پێچەوانەبوونەوەی هەموو شتە مادییەکانە لە کاتی نەستدا. پاشا: مەبەست لە کەسی دەسەڵاتدارە کە هەموو پێداویستییەکانی ژیانی هەیە. پەندەکە واتە: مرۆڤ دەبێت بە هەوڵ و تێکۆشان ببێت بە خاوەنی ئەو شتانەی دەیەوێت، نەک بە خەون و خەیاڵ. [1]