کوڕت نەبێ لە کۆشی خۆ، نانت نەبێ لە کاسێ خۆ.
کاسە: جۆرێک دەفری دارینە (فەرهەنگی خاڵ) چێشتی تێدەکرێت بۆ خواردن، ئەگەر پیاوێک کوڕەکەی خەڵکی بۆی بەخێوبکەن، وەک ئەوە وایە کە کوڕی نەبێت، چونکە پەروەردەی باوکی وەرناگرێت، وەک کاسەی بێ چێشت وایە، هەروەها کەسێک چی پەیدابکات لە گیرفانی خۆیدا نەبێت، وەک ئەوەیە هیچی نەبێت چونکە بەردەوام گیرفانی بەتاڵە. [1]