گا بە بارۆ، دۆینە بە دارۆ.
دۆینە: خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردەوارییە، بڕوێش و دۆ تێکەڵ دەکرێ و وشکدەکرێتەوە پاشان دەکرێ بە چێشت (فەرهەنگی خاڵ) مەبەستی لە دەستوبردی کارێکە لەلایەن کەسێکەوە، زوو تەواوی بکات، واتە: کەسێک گورجوگۆڵ بێت لە کارکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانیدا. [1]