ناونیشانی پەرتووک: یەکتا پەرستانى دەرزى
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لێکۆڵینەوەیەکى مێژوویى ئایینیى سیاسییە دەربارەى یەکتاپەرستانى دەرزى، ئەم بابەتە بەسەر سێ تەوەردا دابەش دەبێت. تەوەرى یەکەم، باس لە زاراوەى دەرزى و مێژووى دەرکەوتن و ڕاستى ناوەکەیان و ئاستى پەیوەندییان بە گەلى کوردەوە دەکات. تەوەرى دووەم، ئاماژە بە بیروباوەڕە فەلسەفییەکانیان و ئەرکە ئایینى و چینەکانى کۆمەڵگە و هەڵسەنگاندنى یەکتاپەرستانى دەرزى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە دەکات. تەوەرى سێیەمیش، باس لە ڕۆڵى سیاسى و کاریگەریى ئەمان لە جەنگى ناوخۆى لوبنان و ناوچەکە دەکات.