ناونیشانی پەرتووک: دەرزى، فەلسەفەیە یان بیروباوەڕ؟
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
ئەم پەرتووکە باس لە بیروباوەڕى یەکتاپەرستانى دەرزى دەکات کە بە هەڵە بە (دورزى) ناودەبرێن و لە وڵاتانى لوبنان و سووریا و ئوردون و فەلەستین و هەندەران نیشتەجێن. ئەوەى گرنگە لێرەدا باس بکرێ ئەوەیە کە ئایا بیروباوەڕەکەیان بە تەواوى ئایینییە، یان بەهۆى کاریگەربوونیان بە فەلسەفەى یۆنانى و هندى و فارسى و فەلسەفە دێرینەکان، باوەڕى ئایینى و فەلسەفەیان تێکەڵ بە یەک کردووە؟ وەلێ سەربارى ئەوەى کە خۆیان بە موسڵمان دادەنێن، ئایا ئایینى ئیسلام چۆن دەڕوانێتە ئەم گرووپە یەکتاپەرستە؟