ناونیشانی پەرتووک: کەلتوور؛ پرۆژەیەکى کوردیى خەیاڵئامێز
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
پێدەچێت کەلتوور هیچى لە چەمکى ناسیۆنالیزم کەمتر نەبێت لە ناساندنى شوناسى نەتەوەییدا. گەلى کورد لەبەر ئەوەى تا ئێستا بە دەوڵەتى نەتەوەیى و پڕۆژەى ناسیۆنالیزمى ڕاستەقینە بۆ بەئەنجام گەیاندنى ئەو پرسە نەگەیشتووە، کەلتوور گرنگترین کارەکتەرە بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و زمان و شوناس و مێژوو و ئایین و داهاتووى. کەواتە کەلتوور پارێزەرى بوونى تاکى کوردە، هەر کەلتوورە کە وەک پڕۆژەیەکى نەتەوەخوازى ڕۆڵ لە بووژاندنەوەى هەستى نەتەوایەتیمان دەگێڕێ. گەر لە ئێستادا باسکردن لە دەوڵەتى کوردى و چنینەوەى بەرهەمى ساڵانى شۆڕش و کوردەوارى و پڕۆژەى نەتەوەیى ئەستەمبێ، ئەوا خەیاڵکردنى ژیانێکى سەرفراز و ئاییندەیەکى گەش و شوناسێکى نەتەوەیى وەک پڕۆژە، پێناچێت ئەستەم بێ.