من بە بەرەکی ئەکەم ئەو بە پاڵوو ئەبێ.
بەرەک: بەو گوریسە ئەوترێت کە لە ملی وڵاخ دەکرێت، گوریسێکی باش و خاوێنە، لەکاتی بەستنەوەدا، پاڵوو: بەو گوریسە ئەوترێی کە لە قاچی دواوەی وڵاخ دەخرێ لەکاتی بەستنەوەدا، زۆر جار پیسایی و میزی وڵاخەکەی بەردەکەوێت و پیس دەبێت. پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە شوێنی بەرز و باشی بۆ دانرێت، ئەو خۆی شوێنی نزم و خراپ هەڵبژێرێت.[1]