قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق بەڕێوە دەچێت لە یەکەم یاری، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی ئەمانە بەغدا دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #27-09-2023# و لە یاری چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕیندا، تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی لە شاری سلێمانی، میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی ئەمانە بەغدا بکات، بۆ ئەو یارییەی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری کردووە و دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، سەبارەت بە ئامادەکاری و بەشداری تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانیان لە خولەکانی کوردستان و ئێراق، وسام محەمەدی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکەیە، بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانمان لە خولە بەهێزەکان بەشداری دەکەن، کێبڕکێی خولی ئێراق جیاوازە و بە شێوازی مۆدێرن مەشقەکان ڕێک دەخرێت تا تیمەکان بە ئاست و ئەنجام بتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
بازگ ئەوەشی وت کە، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکەیان لە هەردوو خولی کوردستان و ئێراق دا لە قۆناغی بەهێزی یارییەکان یاری دەکەن کە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینە دەیانەوێت بە لێدانی سەوڵی بەهێز بە دەریایی قوڵی هەردوو خولەکە گوزەر بکەن و بگەن بە ئامانجەکانیان.
[1]