برینی تیرا مەکە بە هیی شیرا.
تیر یان شیر: دوو ئامێری جەنگین، گەر لە کاتی جەنگدا بەر جەستە بکەون برینداری دەکەن، جێگەی و قەبارەی برینی تیر بچووکە، بەڵام جێگەی و قەبارەی برینی شیر گەورەیە، واتە: ئەوەی بە شیر برینداربێت، زامی گەورەیە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارەسات و ڕووداوی بچووک گەورە پیشانبدات. [1]