بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی یاری هێزی لەش لە شاری #هەولێر# و گرنگیدانی زیاتر بە یارییەکە لەژێر چاودێری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەولێر و بە سەرپەرشتی یەکێتی هێزی لەشی لقی هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ یاری پێنج پرێس بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەش 17 یانە و 82 یاریزانی یانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیان کرد لە هەولێری پایتەخت، لەم پاڵەوانێتییەش یاریزانانی بەشدار بوو کێبڕکێی بەهێزیان لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکرد و یاریزانانی زانکۆی جیهانیش توانیان نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکەش (چالاک عەلی) سەرۆکی هێزی لەشی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی:ئەم پاڵەوانێتییە هێزی لەشی هەولێر پێی هەڵسابوو، بەمەبەستی دەستنیشان کردنی یاریزانان بۆ پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە شاری #خانەقین# بەڕێوەبچێت، یاریزانانی بەشداربوو ئاستێکی بەرزی هەبوو 82 و یاریزان لە 17یانە کێبڕکێیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەکە، جگە لەوەش دەستنیشان کردنی یاریزانان بوو بۆ بەشداری لەپاڵەوانێتی شارەکانی ئێراقی کە یەکێتی هێزی لەشی ئێراق پێی هەڵدەستێ بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا کە یاریزانان دیاری دەکەن، یاریزانان ئاستی بەرزیان پێشکەش کرد لەپاڵەوانێتییەکە و کێبڕکێی بەهێزیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوە یاریزانانی یانەی زانکۆی جیهان توانیان نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن. ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-#یانەی وەرزشی جیهان#.
2-یانەی قەڵای تورکمانی.
3-یانەی هەڵۆ.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 253 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!