تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەندرێن# وەرزی ڕابردوو پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستانی بەدەست هێنا، ئەم وەرزە بە گوڕو تینێکی زۆرەوە ئامادەکارییەکانی درێژەی هەبووە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، یانەکە ئەمساڵ 2024 چەندین گرێبەستی مۆرکردووە و جگە لەوەش چەند یاریزانێکی لاوی سەرخستووە و لەگەڵ مانەوەی بەشێک لە یاریزانانی وەرزی ڕابردووی، ئەمساڵیش دەیەوێت لە دەستپێکی خولەکانی کوردستان بە جیاوازتر دەربکەوێ، لەم بارەشەوە (دڵشاد مەعروف) ڕاهێنەری یانەی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئامادەکارییەکانمان دەمێکە دەستپێکردووە، چاومان لەوەیە ئاست و ئەنجامی شایستە دەستەبەر بکەین لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، خۆتان دەزانن خولەکە ساڵ بە ساڵ بەهێز دەبێت و یانەکان یاریزانی زیاتر دەهێنن، ئێمەش گۆڕانکاریمان کردووە و دەمانەوێ ژمارەیەکی قوورس بین لە خولە گەورەکەی کوردستان، سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەکەش دەکەین کە بەردەوام هاوکارمانن و هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە، متمانەی تەواوم بە خۆم و تیپەکەم هەیە کە دەتوانین کاری ئەستەم بکەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، خولەکەش ئێستا لە سەرەتایە و جارێ زۆر مایە، بەڵام ئێمە وەکوو ستافی ڕاهێنەران متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە کە دەتوانین کاری باش ئەنجام بدەین بۆ یانەکەمان و بیکەنیە یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی خولەکە.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 255 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!