ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەکانی ئێراقی، یانە بەشداربووەکانی خولەکە دەکەونە خۆیان بۆ بەهێزکردنی ڕیزی پێکهاتەی یانەکەیان، یانەی وەرزشی مینای شاری بەسرای باشووری ئێراق بۆ ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی هەولێر#، #نیاز محەمەد# مۆرکردووە، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد لە بارەی چوونی بۆ یانەی مینای شاری بەسرا بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: تاکوو ئێستا 2023 زۆر ئاسوودەم لە یانەی مینا، جگە لەوەش زۆر ڕێزم دەگرن و یانەیەکی بێ کێشەیە، ئەمساڵیش یانەکە چەندین گرێبەستی باشی ئەنجامداوە لەگەڵ یاریزانانی بەتوانا بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستی تریش ناوبراو وتیشی بەڵێ لە چەندین یانەی تر لە خولی ئێراقی گرێبەستم پێشکەش کرابوو، بەڵام لەناو هەموویان من یانەی مینام هەڵبژارد بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئەو یانەیە بکەم، لە بارەی بیرکردنەوەی بۆ شاری هەولێریش وتی هەموو کەسێک بیری شارەکەی خۆی دەکات، بەڵام بیری یانەی هەولێر ناکەم، چونکە ئەو یانەیەی پێشووتر نەماوە کە ئێمە یاریمان بۆ دەکرد، هەوڵیش دەدەم لەگەڵ یانەی مینا باشترین ئاست پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 219 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!