هەر چەندە #یانەی وەرزشی ئارارات# وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێکی بەرز لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان پێشکەش بکات، بەڵام ئەگەر قەرزەکانی سەر یانەکە چارەسەر نەکرێت بە ئەگەری زۆرەوە یانەکە بەشداری وەرزی نوێی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ناکات، لە بارەی بڕی قەرزەکان و بەشداری نەکردنیان لە خولی نایاب (وەلید ئەنوەر موراد) بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی یانە زۆر باسی خولی نایابمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین وەرزی نوێی بەشدار بین، بەڵام ناتوانین بەشداربین، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕی 400 ملیۆن دینار قەرزارین کە ئەم قەرزە بۆ ماوەی چوار ساڵە لە سەرمان کۆبووەتەوە، هیچ کەسێک نییە هاوکاریمان بکات و هیچ ژێرخانێکی وەرزشی و وەربەرهێنانمان نییە لە یانەکە بۆ ئەوەی چارەسەری قەرزەکانی پێبکەینەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبوومان بکاتەوە و بوودجەکەمان بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گرفتەکانمان چارەسەر بکرێ، داواکارین حکومەت بارودۆخی وەرزش چاک بکاتەوە و پشتگیری یانەی ئاراراتیش بکات کە تاکە یانەیەن بۆ هەموو گەنج و لاوانی #پیرمام#ین، ئەگەر حکومەت دووبارە بودجەی یانەکانی دایەوە و ئاوڕی لە وەرزش دایەوە ئێمەش دووبارە کۆبوونەوەی کارگێڕیی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێنەوە خولی نایابی کوردستان، ئەگەر بارودۆخەکەش هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت سووردەبین لەسەر بڕیاری خۆمان و بەشداری خولی نایابی یانەکانی کوردستان ناکەین، خولەکانیش هەمووی دوورودرێژە پێویستی بە پشتگیری و پاڵپشتی هەیە، ئێمە چەندین ساڵە هەر لە دەرگای خەڵک دەدەین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!