کەر تڕی و بەهار هات.
لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا کاتێک گەورە پیاوان دادەنیشن و قسەوباسی گرنگ دەخەنە بەرباس، کەسێکی ناشی یان نەزانێک خۆی تێهەڵقورتێنێت و بە خەیاڵپڵاوی خۆی باسەکە تێکبدات، بەشێوەیەک خۆی پێشانبدات کە لەو باسەدا شارەزایە، بە نەزانێک دەوترێت کە هەر بە درۆ و دەلەسە خۆی خۆشبەخت بکات. [1]