کەر جۆی ئەوێ و جۆش ئاو.
لە مێژوویەکی دێرینەوە کەر بۆ باربردن و گواستنەوە بەکارهاتووە، هەروەها لە ژیانی کشتوکاڵیدا جۆ وەک خواردنێکی گرنگ بە کەر دراوە، چۆن کەر پێویستی بە جۆیە بۆ ئەوەی قەڵەو بێت، جۆش پێوسیتی بە ئاوە بۆ ئەوەی لە گەدەدا هەرس بێت، مەبەست لەوەیە کە هەر شتێک بۆ دابینبوون، پێویستی بە شتێکی تر هەیە. [1]