کەس بە تەماشا نابێتە پاشا.
لە مێژووی کۆندا پاشاکان ڕووخساریان کەم دەبینرا، بۆیە کاتێک دەردەکەوتن، خەڵکی هەموو دەچوون بۆ پێشوازیی و بینینی پاشا، واتە: کەسێک زۆر تەماشا بکرێت نابێت بە هیچ، مەبەست لە تەماشاکردنە گەر کردەوە و بیر و ژیریی لەگەڵ نەبێت، بەهاداری نییە و مرۆڤ هیچی لێوەفێرنابێت. [1]