کورد کەوتە گۆران، ماڵی بوو وێران، گۆران کەوتە کورد، گۆی لە مەیدان برد.
کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە بەرەبەیانی مێژووەوە لەناو زنجیرە چیاکانی تۆرۆس و زاگرۆسدا لە خاکی کوردەوارە ژیاوە، لە فەرهەنگی کوردیدا، کورد: بەواتای کوردی شارنشین دێت بەڵام گۆران بە واتای کوردی کۆچەریی دێت، هەر کاتێک کوردێکی شارنشین، بچێتە ناو کوردە کۆچەرییەکانەوە، ناتوانێت بژی چونکە ژیانیان سەختە بەڵام کوردێکی کۆچەری بێتە ناو شارەوە، دەتوانێت بژی. [1]