لەقە لە ئەستێرە ئەدا.
لەقە: لە کوردەواردا بۆ وڵاخ بەکاردێت، بەڵام لێرەدا مەبەستی لەوەیە کە کەسێک قازانجێکی باشی بۆ هاتبێتەپێش بۆخۆی نەوێت، لە ڕووی سووکییەوە بۆ کەسێکی لووتبەرزی خۆبەزلزان بەکاردێت کە مل بۆ کارێک نەدات و نەیکات، لەکاتێکدا گەر بیکات قازانج زۆر دەکات، لەگەڵ ئەوەدا فلسێکی سوور لە گیرفانیدا نەبێت. [1]