لە چوارچێوەی ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە #07-12-2023# کۆڕێک بە ناونیشانی (مێژووی وەرزشی خانمانی کورد) لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و بەھەماھەنگی لەگەڵ #ڕێکخراوی میتان# بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش ڕێکخرا. دکتۆر #خانزاد ئەحمەد#: ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، #سەردار ئیسماعیل#: بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ھاوڕێ ڕواندزیی جێگری ئامادەی کۆڕەکە بوون. نووسەر و ڕاگەیاندکاری وەرزشی #زاگرۆس نانەکەلی# مێژووی وەرزشکردنی خانمانی کوردی بۆ ساڵانی پێش زایین گەڕاندەوە و وتی:خانمانی کوردنشینی ناوچەی زاگرۆس پێش یۆنانییەکان ئەسپسوارییان کردووە. هەروەها خاتوو فرمێسک وەک وەرزشوانێکی دێرین سیمینارێکی پێشکەش کرد. [1]
=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=0001.MP4=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558594/0001.MP4=KTML_Embed_End=
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 226 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!