ناونیشانی پەرتووک: چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: پاندا
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
سەرەتا ئەم پەرتووکە باس لە چەمکى شۆڕش دەکات و لە ڕووى یاسایى و لە دیدى فەیلەسووفانەوە هەڵیدەسەنگێنێت، ئینجا پۆڵێنى جۆرەکانى شۆڕش و ئەو لایەنەى هەڵدەستێت بە بەرپاکردنى و هۆکارەکانى بەیان دەکات. پاشان سیماى سەدەى بیست تا ساتى ڕووخانى یەکێتى سۆڤیەت دەخاتەڕوو، ئا لەم ساتەدا ئاخۆ بزووتنەوە چەکدارییە کوردییەکان هەڵوێست و ڕوانینیان بۆ شۆڕش چى بووە و چیاى چنگ کەوتووە؟
تایبەت بە کۆمەڵگەى کوردەوارى، ئایا خەباتى چەکدارى یاى خەباتى مەدەنى سوودبەخشە؟ دەرەنجامەکانى سرتاتیژى ڕاپەڕین و خەباتى چەکداریش بۆ ئێمە چى بوون! [1]