لێوم پەنجەی باغەوانێکە،
چاوەڕوانە:
بەری ماچێ
لە داری بەژنی تۆ بچنێ.
2
هەوری یادت
بەسەر داربەڕووی باڵاما ڕادەبوورێ.
ناتوانم دەست لە دەستت نێم؛
بریا هەور دەستی بوایە!
3
من بەروبووی داری گریان،
تۆ ڕێبواری نێو باغی سەوزی پێکەنین.
چەند زەحمەتە بە یەک گەیین
4
سینگی هەور،
کاغەزی زۆر نامەی من بوو.
بۆ پەژارەم،
هەور گریا،
کاغەز بە دەستت نەگەیی. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993