سە پاسی نانی دەکا.
سە: سەگ ئاژەڵێکی ماڵییە، شوانکارەی کورد بۆ پاسەوانی مەڕوماڵات ڕایدەگرن، زۆر جار لەگەڵ گورگ و دڕندەکی کێوی بەشەڕ دێت، لە بەرانبەر ئەوەدا نانی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بژیی، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی کە کاروباری گەورەپیاوێک ڕادەپەڕێنێت، لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەو نییە، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە کە نانی خۆی نەبڕێت. [1]