پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,987
وێنە
  113,321
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,728
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
هەنگاوەکانی دوای گشتپرسی
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەنگاوەکانی دوای گشتپرسی

هەنگاوەکانی دوای گشتپرسی
=KTML_Bold=هەنگاوەکانی دوای گشتپرسی=KTML_End=
#دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین قەرەداغی#

پێش و پاش گشتپرسی، بۆ خەڵکی جيهان دەرکەوت کە خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەدەوڵەتبوون کەمتر نيیە و نابێ، بەڵام پرۆسەی دامەزراندنەکەی و کاتی راگەياندنەکەی جێگەی مشتومڕە. ئەزموونی وڵاتانی ديکە نيشانيان داوە کە راگەياندنی دەوڵەت پێويستی بە رەچاوکردنی کۆمەڵێک فاکتەری گرنگە، لەوانە هێزی ناوەکی، پاڵپشتی زلهێزێکی جيهانی و‌ هەڵبژاردنی باشترين کاتی راگەياندن.

=KTML_Bold=هێزی ناوەکی=KTML_End=
گرەوی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاونان بەره و سەربەخۆيی له و کاتوساتەدا تا ڕادەيەک پەيوەست بوو بەوەی کە ئيمڕۆ هێزە عێراقی و ئيقليميیەکان پەرتەوازە و ناتەبان. بەڵام حاڵی هێزه ناوەکيەکانی هەرێمیش بە هەمان شێوەیە. ديارە له و چەند ساڵەی دواييدا حاڵەتی پەرتەوازەيی و ناتەبايی نێو هێزە کورديیەکان وەک رێژەی نەگۆڕ دەقی گرتووە و بووە‌تە حاڵەتە سروشتيە نۆرماڵەکە. بێگومان يەکڕيزيەکەی رۆژی 25ی ئەيلول دياردەيەکی زۆر گرنگ و بێ وێنە بوو، بەڵام زۆر بە قورسی هاتە کايەوه و مەودای کاريگەريەکەی تەنيا بۆ 24 کاژێر بوو‌، لەوێ بەدواوە کەلێنەکان خێرا دەرکەوتنەوە. کەچی لە بەرامبەردا هێزە عێراقی و ئيقليميە لێکترازاوەکان بەهۆی گشتپرسییەوە لەيەکتر نزيکبوونەوە. بۆيە ئێستا لە هەموو کاتێکی ديکە زياتر پێويستە هەڵوەستە لەسەر‌ باری ناوەکیی هەرێم بکرێ، هەوڵی بەهێزکردنی سيستەمی حوکمڕانيەکەی بدرێت، پەرلەمانی کارا بێ و پرۆسەی بڕياردانی بەدامەزراوە‌يی بکرێ و تەرکيزيش بخرێتە سەر ئاشتکردنەوەی هاووڵاتيان و باشترکردنی بژێوی ژيانيان.

=KTML_Bold=پاڵپشتی جيهانی=KTML_End=
لە جيهانی ئيمڕۆدا، دامەزراندن و پاراستنی دەوڵەتێکی نوێ لە هەر قوژبنێکی دونيادا بەبێ پاڵپشتيی زلهێزان کارێکی زۆر زەحمەتە، چجای بەدەوڵەتبوونی هەرێمێکی خنجيلانه لە دەو‌رودراوسێيەکی دژوار و ناهەمواردا. ئەگەر هەرێمی کوردستان بيەوێ پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ خۆی مسۆگەر بکات، پێويستی بەوەيە ئاراستەی کاروانەکەی لەگەڵ هی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی يەکبخات. بە وردی پاڵنەری هاوکێشەکان بخوێنێتەوە و بزانێ چۆن ئەولەويەتەکانی خۆی لەگەڵ هی زلهێزێکی دۆست و يەک دوانێک لە هێزە ئيقليميیەکان هاوئاهەنگ بکات.

دياردە و ململانێيەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای دەگەيەنن کە گۆڕانکاری بنەڕەتیی ديکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەن،‌ ئەگەر کورد پشووی درێژ بێ و خەريکی پتەوکردنی هەناوی خۆی و لۆبیی دەرەکی بێ، ئەوا توانای قۆستنەوەی دەرفەتەکانی ئايندەی دەبێ.

=KTML_Bold=ئەولەويەتەکانی ئەمەریکا=KTML_End=
لە ئێستادا، ئەولەويەتی هەرە بەرزی ‌زلهێزی ئەمەريکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بريتيە لە شەڕی دژبە تيرۆر کە جارێ هيچ جۆرە سازشێکی لەسەر ناکات. هەر وڵاتێک يان بزووتنەوەيەک لەگەڵ ئه و ئەولەويەتە هەماهەنگ بووبێ، گەورەترين سوودی لە هاوکاریی ئەمەريکی بينيوە. ئەوەتا رێکخراوێکی وەکو (پەيەده)‌ کە سەر بە هێزی (پەکەکە)يە و ئەوەی دواييش لە ئەمەريکا و ئەوروپا بە تيرۆريست لەقەڵەم دراوە، کەچی نەک تەنيا ئەمەريکا خەريکە بەسەر سوريادا فەرزی دەکات، بەڵکو بەدوور نازانرێ تورکياش رازی بکات کە پەيوەندی لەگەڵی باش بکات و دان بە حوکمڕانی (بەرەی ديموکراتی سوريا)دا بنێ. هەتا ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان، يان حکومەتی عێراق تەرکيزيان لەسەر ئه و ئەولەو‌يەتەی ئەمەريکا و ئەوروپا بێ، ئەوا بەشه ‌شێری پاڵپشتيیەکانی ئه و هێزە جيهانيانەيان دەستدەکەوێ.

ئەولەو‌يەتی دووەمی ئەمەريکا ئەوەيە کە حکومەتی حەيدەر ئەلعەبادی لە حوکمی عێراقدا بەردەوام بێ و‌ لە هەڵبژاردنی گشتیی ئايندەدا سەربکەوێ. ئەمەريکيیەکان، راست بن يان هەڵە، وای دادەنێن بەديلی عەبادی توندڕەوێکی سەر بە کامپی نووری ماليکی دەبێ کە بە سەرسەختییەوە سەر بە ئێران دەبێ. ئەمەريکاييەکان وای دادەنێن کە عەبادی ميانڕەوە و ئامادەيە هێدی هێدی عێراق لە ئێران دوور بخاتەوە. بێگومان رەنگە لەوەدا زۆر سەهوو بن، چونکە عێراق قوڵاييەکی ستراتيژیی گرنگە بۆ ئێران و لە ماوەی حوکمڕانیی ئەلعەباديدا، ئێران توانيويەتی عێراق زياتريش بخاتە ژێر رکێفی خۆيەوە، جا بە هێزی حەشدی شەعبی بێ ‌يان بە پشتبە‌ستن بە فاکتەری سياسی و ئابووری و ئەمنی. لەگەڵ ئەوانەشدا، ئەمەريکا‌ ئامادەيە هەموو هاوپەيمانەکانی هان بدات بۆ ئەوەی ئه و کارەی لێ تێکنەدەن. خۆ بەپێی لۆژيک، وا لە هاوپەيمانێکی بچووکی وەک هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێ کە لەوەدا هاوکار بێ، چونکە تەنانەت مانەوە‌ و سەرکەوتنی خۆی پێويستی بە پاڵپشتیی زلهێز دەبێ.

ئەولەويەتی دواتری ئەمەريکا بريتيیە له تەنگهەڵچنين بە ئێران تاوەکو چەکی ئەتۆمی لێ داماڵێ و نفوزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم بکاتەوە. ئەوە خواستێکی ئەمەريکی و ئەوروپی و عەرەب‌ و تورکيا و ئيسرائيلە، زوو يان درەنگ دەبێتە ئەولەويەتێکی لووتکەيی بەڵام لە دوای بەديهێنانی ئەو‌لەويەتەکانی يەکەم و دووەم. له و حاڵەتەشدا، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی زۆر گرنگ و کارتێکی بەهێزی دەبێ کە نە ئێران دەتوانێ لێی بێباک بێ و نە ئەمەريکاش دەستی لێ هەڵگرێ.

ئەوکات، دۆستايەتی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ تەهران گرنگتر دەبێ وەک لە پێچەوانەکەی و‌ لە بەرژەوەندیی ئێراندا دەبێ لە ئێستاوە بە سياسەتی کۆنی خۆیدا بچێتەوە و هەرێمی کوردستان بۆ خۆی رابکێشێ و رێگە لە سەرفرازيیەکەی نەگرێ.‌ هەر کاتێک ئێران چاوپۆشی لە بەدەوڵەتبوونی کوردستان بکات، ئەوا عێراق و تورکيا توانای رێگريکردنيان لێی نابێ. خۆ ئەگەر بە پێچەوانەوە ئێران بووە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوا ئەڵتەرناتيڤی زۆر بەهێز لەبەردەستدا دەبن و رەنگە له ‌بەرژەوەندیی زلهێزە جيهانيەکاندا بێ کە هەرێم لە ئێران بپارێزن و لە عێراقێکی سەر بە ئێران جيای بکەنەوە.

هەڵبەتە، هاوکێشە نێودەوڵەتيیەکان جموجۆڵ و گۆڕانکاریی زياتريشيان لێ چاوەڕوان دەکرێ، هێزە ئيقليميە‌کانيش هەميشە چاوەڕێی بڕيار و ئەولەوياتی ئەمەريکی نابن، بەڵکو رەنگە لە دەرەنجامی ململانێی ئاڵۆزی هەمەپاڵنەردا، هاوکێشەکان لە ديوی تورکيا زياتر بگۆڕێن. ئيمڕۆ تورکيا تووڕەيی دەردەبڕێ، بۆ کەنارگيرکردنی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی لەگەڵ ئێران دەکات، بەڵام ئه و دوو هێزە متمانەیان بەيەکتر نيیە و دوورنيیە بەهۆی بەرژەوەندیی گەورەتر سياسەتی هەردوولايان ديسانەوە بگۆڕێ. له و حاڵەتەدا رێی تێدەچێ ئەوجارەيان تورکيا لەگەڵ سعوديە هەماهەنگی بکات و بەيەکەوە ببنە فريادڕەسی هەرێم لە بەرامبەر هەژموونی ئێران.

=KTML_Bold=باری سياسی هەرێم و بەغدا=KTML_End=
لەلايەکی ديکەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پشووی درێژ نەبێ و پەلە لە راگەیاندنی دەوڵەت بکات، ‌يان لەکاتی گفتوگۆدا رەچاوی پەرتەوازەيی ناو ماڵی خۆی و هەڕەشەی هێزە ئيقليميەکان و ئەولەويەتە‌کانی هێزە جيهانيیەکان نەکات، ئەوا دەبێ حيسابی بەربەست و تەحەدای مەزن بکات. هێزی هەناويی ناو هەرێمی کوردستان لە رووی سياسی و ئابووريیەوە کێشەی زۆرە‌. توانای ئێران و تورکیا لە دەستێوەردان و بنکۆڵکردنی هەرێم زۆر لەوە زياترە کە درکی پێکراوە. حکومەتی بەغداش، کە لە بەرامبەر هێزە ئيقليمیەکان و هێزی تيرۆردا لاوازە، لە بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا خەريکە بەهێز و بەهێزتر دەبێ. حکومەتی عەبادی تازە لە شەڕی #داعش#دا وەک رزگارکەر خۆی دەنوێنێ و بەهۆی پشتگيریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتيیەوە متمانەی بەخۆی زياتر دەبێ. حکومەتی بەغدا پێش گشتپرسی تکای گفتوگۆی لە #هەولێر# دەکرد، کەچی ئێستا دەبێ تکای لێ بکرێت لە گفتوگۆدا بەشدار ببێ. کە بەشداريش بوو هەڵبەتە توندیەکی زێدە دەنوێنێ تاوەکو ببێتە‌ قارەمانی پاراستنی يەکپارچەيی خاکی عێراق لە بەرامبەر مەترسیی داعش و خواستی جياخوازيی کورد.

=KTML_Bold=ستراتيژی هەرێم=KTML_End=
لەجياتی ئەوەی بەگوتاری ئاگرين و بڕياری يەکلايەنە دەستی حکومەتی عێراق بەهێزتر بکرێت، پێويستە لايەنی کوردی سەرجەم ئه و دەستپێشخەريانە بقۆزێتەوە کە جەخت لە رێککەوتن و دۆزينەوەی خاڵی ناوەڕاست دەکەنەوە. پێويستە ستراتيژی کوردی سێ قۆناغی جياکەرەوەی تێدابێ: هەنووکەيی بۆ ئاساييکردنەوە، مامناوەندی بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن، دوورمەودا بۆ دامەزراندنی ‌دەوڵەت.

لە چەند رۆژ و هەفتەی ئايندەدا، پێويستە هەرێم لە بارەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنووريیەکان و مەسەلەی نەوت و گازەوە دەستپێشخەری بکات لە پێشکەشکردنی هەندێ سازش و پێشنيازی عەمەلی. بەوه تەرکيزی بەغدا بخاتە سەر وردەکاريیە تەکنيکيیەکان و بەهۆيانەوە ‌پردی پەيوەندی و گفتوگۆ دروست بکاتەوه. له و ميانەدا شتێک بەدەست عەبادیەوە بدات تاوەکو‌ مەوقيعی لە نێو شيعەکان لاواز نەکات و عەباديش لە بەرامبەردا بتوانێ هاوکاری هەرێم بێت. ئه و جۆرە دەستپێشخەريیە دڵی هاوپەيمانانی نێودەوڵەتی رازی دەکات و رێگەيان بۆ خۆش دەکات هاوکاربن و گوڕێک بە نێوەندگيرییەکان بدەنەوە و رێگە نەدەن هەرێم لە عوزلەدا گير بخوات. هاوکات، لايەنی کوردی پشووی لە گفتوگۆکاندا درێژ بێ و هەتا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنسيق لەگەڵ عەبادی بکات. لە گوتارەکاندا نەرمی بنوێنێ‌ تاوەکو چيتر نەبێتە ئامانجی رمحەکان و چەقی موزايەدەی پۆپۆليستی نێو عێراقيەکان و دراوسێکان.

له و نێوەدا، پێويستە هەرێمی کوردستان خۆی بۆ قۆناغی گفتوگۆی جيددی سەبارەت بە داڕشتنەوەی پە‌يوەندی حوکمڕانی نێوان بەغدا و هەولێر ئامادە بکات و هەوڵ بدات لە مەودای مامناوەنديدا بە کۆمەڵێک دەستکەوتی نوێوە دۆزەکە بباتە پێشەوە. ئەوەی دەمێنێەوە (واته بەدەوڵەتبوون) بۆ ئه و کاتە‌ی بهێڵێتەوە کە ئەستێرە‌کەی لەگەڵ مانگ و رۆژ دەکەونە سەر يەک هێڵی راست.

پێويستە لە ئێستاوە سەرکردايەتی کورد کەمترين و زۆرترينی ئه و داواکاريانە دياری بکەن کە لە گفتوگۆ‌کاندا پێی رازی دەبن و دەشزانن لە بەغدا مايەی قەبوڵکردن دەبن. شايانی باسە کە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی، سەرکردەکانی بەغدا ئاماده ‌بوون، جگە لە سەربەخۆيی، گفتوگۆ لەسەر هەموو جۆرە گوژمەيەک بکەن بە سيستەمی فيدراڵيشەوە، بەڵام‌ لە ئێستادا، ئەوانە بە هيچ شتێکی دەرەوەی دەستوور رازی نابن و بەلايانەوە دەبێ کورد سوپاسی خودا بکات ئەگەر مادەی 140 ی دەستووری بۆ جێبەجێ بکرێت.

جموجۆڵەکانی ئێستای بەغدا بۆ ئەوەن نەک تەنيا حاڵەتی پێشوو بەردەوام بکەن، بگرە دەسەڵاتە سياديەکانيش لە هەرێم بستێننەوە. هەڵبەتە، ئەوە لە گفتوگۆدا يەکەم وەرەقەی دەستپێکی لايەنی عێراقی دەبێ، هەروەک چۆن يەکەم وەرەقەی دەسپێکی هەرێميش بە پێچەوانەوە، بە ميچێکی بەرزەوە‌ دەستپێدەکات و داوای دەوڵەت دەکات. هەردوو لاشيان دەزانن لە بارودۆخی ئيمڕۆدا هيچکام لە و دوو جەمسەرە قابيلی قەبوڵکردنی هەردوولا نين، بەڵام لەنێوانياندا مەسافەيەکی بەرفراوان هەيە کە دەکرێ خاڵی رێککەوتنی تێدا بدۆزرێتەوە. بە رێککەوتن لەسەر سازشێک بۆ قۆناغی ئێستا ئه و مانايە ناگەيەنێ کە ئەنجامی گشتپرسی پووچەڵ دەبێتەوه،‌ بەڵکو لايەنی کوردی هەميشە دەست به و (بەڵێ)يە گرنگەی گشتپرسییەوە‌ دەگرێت.

=KTML_Bold=خواستەکانی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
دەکرێ داواکاريەکان بە گوژمە (پاکێج) بن کە چەندين خواست و مەرجی سياسی و ئابووری و عەسکەری و ئەمنی و دەسەڵاتی سيادییان تێدا بێت و‌ بە وردەکاريەکی زۆرەوە بە شێوازی کۆنتراکتێکی چڕوپڕ بنووسرێنەوە. بە شێوەيەکی گشتگيرانە، دەکرێ گوژمەکان هەر يەکێک، ‌يان تێکەڵێک لەوانەی تێدابێ:

• دەکرێ ئه و فيدراڵيە‌ی ئێستا لە ئارادايه،‌ گەشەيەکی بەرچاوی پێ بدرێت. بۆ نموونە، سەرجەم ناوچە کوردستانيەکانی دەرەوەی هەرێم کە‌ ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمن، بەفەرمی بخرێنە سەر هەرێم و دەسەڵاتی سياديی زۆر زياتریش بە هەرێم بدرێت. واتە، وەک کيانێکی نيمچە کۆنفيدراڵی لێ دروست بێت، جا گرنگ نيیە‌ ناوی کۆنفيدراڵی لێ بنرێت ‌يان نا.

• دەکرێ بەپێی دەستووری ئێستا، باس لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەيکەری سيستەمی حوکمڕانی عێراق بکرێ و هەرێم ببێتە هاندەرێک کە تەواوی کێشەکانی حوکمڕانی لە عێراق چارەسەر بکرێ و عێراق بۆ چەندين يەکەی فيدراڵی خورد بکرێتەوە. لەو‌ نێوەدا لايەنی کورد دەستی لە داڕشتنەوەی پارێزگاکانی کەرکووک و نەينەوا و ديالە و سەرجەم دەوروبەرەکەيدا هەبێ،‌ لە هەمووشياندا ناوچە کوردستانيه دابڕێنراوەکان لە ناوچەکانی ديکە جيا بکرێنەوە و هەريەکەيان بە ميکانيزمی نوێی جياواز يەکلایی بکرێنەوە. بۆ نموونە، ناوچە کوردستانيەکانی نەينەوا کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدان‌، بە پێی گشتپرسيەک لە ئاستی قەزا و ناحيەکاندا بخرێنەوە سەر‌ هەولێر و دهۆک، ناوچە هاوشێوەکانی خواروو بخرێنه سەر کەرکووک، #سلێمانی# يان هەڵەبجە.

دەکرێ پارێزگای کەرکووکيش بە ميکانيزمێکی جيا بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، يان بکرێتە (حاڵەتێکی تايبەت) لەناو هەرێم ‌يان هەرێمێکی سەربەخۆ بێت به و مەرجەی کە هێزی پێشمەرگە و ئاسايشەکەی دەستاودەست نەکەن و لەژێر دەسەڵاتی کورديدا بمێننەوە. پێشوەختە رێککەوتن هەبێ لەسەر ئەوەی دوای بەهەرێمکردنی کەرکووک و ئاساييکردنەوە، گشتپرسيەک لە ئاستی پارێزگا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی لە نێوان يەکگرتنەوەيان لەگەڵ هەرێمی کوردستان يان بەغدا يان مانەوە بە هەرێمی جيا بژارەيان هەبێ. لە هەموو حاڵەتێکدا، ئەگەر هەرێمی کوردستان بوو بە دەوڵەت، ئەوا هەرێمی کەرکووکيش لە هەمان پرۆسەدا بەشدار دەبێت و ملکەچی هەمان پرۆسە دەکرێت.

=KTML_Bold=دۆستداری و دۆستپارێزی=KTML_End=
هەڵبەتە لە کەشی کرژيی دوای گشتپرسيدا، رەنگە ئه و جۆرە بژارانە لە لايەن هەرێم يان بەغداوە بە ئاسانی رەچاو نەکرێن، بەڵام بەديلەکانيان زۆر لەوانە خراپترن. پێش گشتپرسی، هاوپەيمانانی دەرەکی دەستپێشخەریی زۆريان کرد و هەوڵی نێوانگيریی زۆريان دا، بەڵام ئێستا ئەوانە دڵشکاو و نيگەرانن و لە خيتابی کوردی بەگلەيين،‌ چاوەڕێن‌ هەرێمی کوردستان کارێکی وا بکات حکومەتی عێراق بێنێتە سەر مێز و گفتوگۆی جيددی لەگەڵدا بکات. پێیانوایە، هەرێمی کوردستان ئه و گرفت و ئاڵۆزيانەی بەسەر خۆی هێناوە و هەر دەبێ خۆیشی لە زەمينەسازکردن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی بێ پێشمەرج دەستپێشخەربێ. ئەگەر هەرێم لە ڕۆژێکی وادا چاوی لە هاوکاری دۆستە هاوپەيمانەکانيەتی، دەبێ خۆیشی تا نيوەی رێگاکە بپێوێ و يارمەتی خۆی بدات تاوەکو دۆستەکانی بتوانن يارمەتی بدەن.

دەبێ گوتاری کوردی کەمتر باس لە براوە و دۆڕاو بکات، يان باس لە يەک دەرئەنجام بکات، لەجياتيان باس لە سيناريۆی براوە - براوە بکات و بە هەموو شێوازێک شەبەحی شەڕ يان ئابڵۆقەی درێژخايەن لەسەرخۆی لابەرێ. لەوەدا پێويستە ئاڵقەی لۆبی فراوانتر بکات و سەرجەم دۆستەکانی بەکاربێنێ بۆ گوشارخستنە سەر حکومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران. راسته زۆر لە ئەمەريکی و ئەوروپيەکان رەنجاون، بەڵام مانای وانيیە کە چيتر دۆستی کورد نين. تەنانەت لەنێو عێراقی و تورکی و ئێرانيەکانيشدا هەرێمی کوردستان دۆستی زۆری ماوە. چيتر راست نيیە کە دەڵێن کورد دۆستی نيیە لە غەيری چياکانی، بەڵکو پێويستە خۆيشی فێری دۆستپارێزی ببێ و نەبێتە گەورەترين دوژمنی خۆی.[1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 09-10-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-10-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,987
وێنە
  113,321
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,728
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
ژیاننامە
بنار عەباس
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.328 چرکە!