شاری بەسرە و یاریگەی فەیحا میوانداری یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیایە و لە چوارچێوەی یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا و لە سێیەم ڕۆژی یارییەکانی و ئێوارەی ڕۆژی هەینی #31-05-2024# و لە یاری 400 مەتر بەربەستی کچان، #ئەڤین سەعید#ی کچە یاریزانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە و یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراق توانی پلەی سێیەم و میدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
ئەمە و لە هەمان پاڵەوانێتی و لە یاری 5000 مەتری کچان دیانا کەریم و #ئامال خزر محەمەد#ی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان پلەکانی دووەم و سێیەم بەدەست بهێنن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!