ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: توفیق ئەحمەد کاکە
ڕۆژی شەهیدبوون: #20-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی نەوێی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ئیبراهیم توفیق ئەحمەد، لە گوندی نەوێی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، دانیشتووی کۆمەڵگەی زۆرەملێی #باریکە#ی نزیک #سەیدسادق# بووە و تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندووە.
لە ساڵی 1988 ئیبراهیم توفیق ئەحمەد دوای ئەنجامدانی چالاکییەک لە سەیدسادق لەلایەن ئەمنی شاری #سلێمانی# و ئەمنی سەیدسادقەوە ماڵەکەیان لە باریکە سوتێندراوە و باوکی و برایەکی بە ناوی محەمەد بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی سیاسی بوونە لە #ئەمنەسوورەکە#ی سلێمانی و باوکی لەژێر ئەشکەنجەدا هەردوو چاوی لە دەستداوە.
ساڵی 1980 پەیوەندی بە لێژنە ناوچەی #پێنجوێن#ی سەربە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# درووستکردووە.
ساڵی 1984 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عەبدوڵڵای سەید مارف کە سەربە باڵی سەربازی ناوچەی پێنجوێن بووە.
بەشداری چەندین شەڕی کردووە لەوانە، ساڵی 1986 شەڕی #ئەحمەدئاوا#، ساڵی 1987 شەڕی قەرەداغ، ساڵی 1988 داستانی خواکورک، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی #شارەزوور# و شاری #هەڵەبجە#ی کردووە.
ساڵی 1987 لە شەڕی قەرەداغ کە ڕووبەڕوو بوونەوە بوو لەگەڵ جاش و سەربازی ڕژێمی #بەعس# فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە.
ساڵی 1988 و بۆ دووەم جار لە داستانی خواکورک فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە.
ساڵی1991 بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە وەک ئازادکردنی شاری هەڵەبجە، شارۆچکەی سەیدسادق، شارەدێی #ناڵپارێز#، شارەدێی #عەربەت#، شاری سلێمانی، شاری کەرکووک.
لە 20-03-1991 لە ئازادکردنی شاری کەرکووک و لەناو بارەگای ئەمنی بەعس شەهید بووە. [1]